Dildar Baykan,???
12 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 12 تشرینی دووەم 2019
واشنتۆن – AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ وه‌ك به‌ده‌مه‌وه‌هاتن بۆ سوپای بۆلیڤیا ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته، ئێڤۆ مۆرالێس به پێشهاتێكی گرنگی دیموكراسی بۆ نیوه‌گۆی رۆژئاوا له‌قه‌ڵه‌م دا.
تره‌مپ له راگه‌یه‌ندراوێكدا به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆكی بۆلیڤیا، ئێڤۆ مۆرالێس پێشهاتێكی گرنگی دیموكراسییه بۆ نیوه‌گۆی رۆژئاوا، ده‌ڵێت: "مۆرالێس كه نزیكه‌ی ١٤ ساڵ هه‌وڵی ده‌دا به‌سه‌ر ئیراده‌ی گه‌ل و ده‌ستووری بۆلیڤیادا سه‌ركه‌وێت، به ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی دیموكراسی پاراست و گه‌لی بۆلیڤیاش بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی ببیسترێت رێگایه‌كی نوێیان گرته‌به‌ر".
تره‌مپ ده‌ستخۆشی له سوپای بۆلیڤیا كرد كه پابه‌ند بوو به‌و به‌ڵێنه‌ی بۆ پاراستنی ده‌ستووری وڵاته‌كه‌ی داویه‌تی و به‌ده‌م داواكاری گه‌لی بۆلیڤیاوه چوو بۆ ئازادی نه‌ك پاراستنی تاكه كه‌سێك و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه ئه‌م پێشهاته ده‌بێته په‌یامێك بۆ "رژێمه نایاساییه‌كان"ی ڤێنیزوێلا و نیكاراگوای.
تره‌مپ تیشكیشی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئێستا هه‌نگاوێك نزیكتربوونهتهوه له‌وه‌ی دیموكراسی، خۆشگوزه‌رانی و ئازادیی له نیوه‌گۆی رۆژئاوا به‌دی بێت. دوێنێ مۆرالێس له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی رایگه‌یاندبوو: "به ته‌واوی جیهان و گه‌لی بۆلیڤیا-ی راده‌گه‌یه‌نم، پۆلیسێك به شێوه‌یه‌كی نایاسایی بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ دهركردووم. هه‌روه‌ها ئه‌و گرووپه‌ی په‌نای بردووه به‌ر توندوتیژی، هه‌ڵیكوتایه سه‌ر ماڵه‌كه‌م. كوده‌تاچییه‌كان سه‌روه‌ری یاسا پێشێل ده‌كه‌ن".
ئۆپۆزسیۆن بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌كرد له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كه له ٢٠ی تشرینی یه‌كه‌م ئه‌نجام درا "ساخته‌كاری" تیادا كراوه، داوای له‌لایه‌نگرانی كرد بڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان.
ئۆپۆزسیۆنی بۆلیڤیا چه‌ندین رۆژه داوای دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه ده‌كات، دوای ئه‌وه‌ی ئێڤۆ مۆرالێس رایگه‌یاند هه‌ڵبژاردنه‌كه دووباره ده‌كه‌نه‌وه، هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن رایانگه‌یاندووە هەتا ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێك به‌بێ مۆرالێس به‌رده‌وام ده‌بن له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان.
دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای بۆلیڤیا، ویللیامس كالیمان له په‌خشی راسته‌وخۆدا داوای له مۆرالێس كرد ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه، مۆرالێس رایگه‌یاند كه واز له ئه‌ركی سه‌رۆكایه‌تی ده‌هێنێت و ئه‌مه‌یشی به "كوده‌تا" له‌قه‌ڵه‌م دا. مۆرالێس ئاماژه‌ی به‌وه دا كه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كانی ئۆپۆزسیۆن، كارلۆس مێسا و لویس فێرناندۆ كاماچۆ زیانی زیاتر به خه‌ڵك نه‌گه‌یه‌نن بڕیاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی داوه.