Ahmet Dursun
12 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 13 تشرینی دووەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف له به‌رامبه‌ر ره‌خنه‌كانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له هه‌نگاوه‌كانی تاران بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌ڵێنه‌كانی له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی، رایگه‌یاند كه دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له رێككه‌وتننامه‌كه وڵاتانی دیكه‌ی به‌شدار له‌و رێككه‌وتننامه‌یه هیچ به‌ڵێنێكیان جێبه‌جێنه‌كردووه.
زه‌ریف له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تویته‌ر كاردانه‌وه‌ی نیشاندا به‌رامبه‌ر راگه‌یه‌ندراوی هاوبه‌شی وڵاتانی ئه‌ورووپا له دژی هه‌نگاوه‌كانی ئێران بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌ڵێنه‌كانی له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی.
جه‌واد زه‌ریف ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ئه‌وان به ته‌واوی پابه‌ندن به رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی و له وه‌ڵامی وڵاتانی ئه‌ورووپا كه داوایان له ئێران كردووه "پابه‌ند بێت به مه‌رجه‌كانی رێككه‌وتننامه‌كه به شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر"، ده‌ڵێت: "یه‌ك تاكه به‌ڵێنم پێ نیشان بده‌ن كه له‌م ١٨ مانگه‌ی دواییدا جێبه‌جێتان كردبێت".
زه‌ریف جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه به پشتبه‌ستن به ماده‌ی ٣٦ی رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی به‌ڵێنه‌كانیان كه‌مكردوونه‌ته‌وه و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه له‌به‌رامبه‌ر هه‌وڵه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بۆ پاراستنی رێككه‌وتننامه‌كه وڵاتانی ئه‌ورووپا سیاسه‌تی یاریكردن به كاتی‌یان گرتۆته به‌ر.