Mahmut Atanur
12 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 13 تشرینی دووەم 2019
جاكارتا - AA
بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی ٥،٩ پله به پێوه‌ری رێخته‌ر، له ویلایه‌تی مالوكو-ی باكووری ئیندۆنێزیا روویدا.
ده‌زگای جیۆفیزیك و كه‌شوهه‌وای ئیندۆنێزیا، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ناوه‌ندی بوومه‌له‌رزه‌كه ٨٦ كیلۆمەتر له ناوچه‌ی جایلۆلۆ-ی سه‌ربه ویلایه‌ته‌كه بووه و، له قوڵایی ٨٣ كیلۆمەتر روویداوه.
بەپێی ئامارە بەراییەکان، بوومەلەرزەکە ھیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە و دوای بوومەلەرزەکەش ھۆشداری روودانی تسۆنامی نەدراوە.
له ٢٦ی ئه‌یلوولدا، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی ٦،٨ پله به پێوه‌ری رێخته‌ر له ئامبۆن-ی پایته‌ختی ویلایه‌تی مالوكو روویدا و به هۆیه‌وه ٣٦ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.