Safiye Karabacak
07 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 07 کانوونی دووەم 2021
ئیستانبوڵ - AA
ئیمارات بڵاویكرده‌وه كه له رێككه‌وتنی عولا-وه كه له میانی لووتكه‌ی ئه‌نجوومه‌نی هاریكاریی كه‌نداو له سعوودیه ئه‌نجامدرا، له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا سه‌رله‌نوێ ده‌ستده‌كه‌نه‌وه به گه‌شت و بازرگانیی له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ردا.
وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری ده‌ره‌كی ئیمارات، ئه‌نوه‌ر قرقاش، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا رایگه‌یاند "به پێی رێككه‌وتنی عولا له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته له واژوو كردن رێككه‌وتننامه‌كه سه‌رله‌نوێ گه‌شت و بازرگانیی له‌نیوان وڵاتانی ئه‌ندام له ئه‌نجوومه‌نی هاركاری كه‌نداو ده‌ستپێده‌كاته‌وه".
قرقاش جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه رێككه‌وتنی عولا ئه‌نجامی هه‌وڵی سعوودیه و نیوه‌ندگیری كویت و ئه‌مریكایه و، گوتی: "چه‌ند لیژنه‌یه‌ك كه له چوارچیوه‌ی ئه‌م رێككه‌وتنه‌دا دروست ده‌كرێن كاری له پێشینه‌ی ئه‌وه ده‌بێت كه له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كدا بایكۆت هه‌ڵگرێت و بابه‌ته‌كانی نێوان وڵاته‌كان چاره‌سه‌ر بكات".
قرقاش باسی له‌وه كرد كه ئه‌وه یه‌كه‌م قه‌یران نییه به‌ڵام قوڵترین قه‌یرانه و، پێویسته متمانه له‌نێوان چوار وڵات و قه‌ته‌ردا بنیاتبنرێت.
ئه‌نوه‌ر قرقاش ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه وڵاته‌كه لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێی كردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی قه‌یرانی گه‌وره یان بچووك دروست نه‌بێت و چووه‌ته قۆناغیكی دیكه‌وه و، گوتی: "دڵخۆشین به‌وه‌ی په‌ڕه‌ی ئه‌و قه‌یرانه‌مان داخستووه و، به ئومێده‌وه له داهاتووی ئه‌نجوومه‌نی هاریكاری كه‌نداو ده‌ڕوانین و كار ده‌كیه‌ن بۆ جیبه‌جێ كردنی ریككه‌وتنی عولا".