Lokman İlhan,???
19 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 19 تشرینی دووەم 2019
لاپاز – AA
هه‌زاران خۆپیشانده‌ر كه زۆرینه‌یان خه‌ڵكی ره‌سه‌نی بۆلیڤیا'ن داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پیران، جانین ئانیز ده‌كه‌ن كه باڵی سه‌ره‌وه‌ی زۆرینه‌ی ئه‌نجوومه‌نی یاسادانان پێك دێنێت و به سه‌رۆكی كاتی ئه‌و وڵاته داندراوه.
خۆپیشاندانه‌كان له لاپاز'ی پایته‌ختی بۆلیڤیا و ناوچه‌كانی دیكه‌ی ئه‌و وڵاته بۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی حكوومه‌تی كاتی به‌رده‌وامن كه دوای ناڕه‌زایه‌تی ئۆپۆزسیۆنی بۆلیڤیا به‌هۆی ده‌نگۆی ئه‌نجامدانی ساخته‌كاری له هه‌ڵبژاردن گۆڕا بۆ توندوتیژی و له ژێر گوشاری سوپادا سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته، ئێڤۆ مۆرالێس ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه و له دانیشتنێكی ئه‌نجوومه‌نی یاسادانان، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پیران، جانین ئانیز به سه‌رۆكی كاتی ئه‌و وڵاته داندرا.
خۆپیشانده‌ران له شوێنه گرنگه‌كانی لاپاز و شاره‌كانی دیكه رێگه‌یان پێوا و به به‌رزكردنه‌وه و گوتنه‌وه‌ی چه‌ندین دروشم جانین ئانێز'یان به "ره‌گه‌زپه‌رست و كوده‌تاچی" تۆمه‌تبار كرد و داوایان لێ كرد ده‌ستله‌كار بكێشێته‌وه.
له كاتێكدا خۆپیشانده‌ران له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك له‌لایه‌ن ئۆپۆزسیۆنی راستڕه‌وه‌وه به‌ربه‌ستیان به‌رامبه‌ر داندرابوو، به‌ڵام هیچ گرژییه‌ك له نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان رووینه‌دا.
خۆپیشانده‌رێك كه نه‌یویست ناوی خۆی ئاشكرا بكات، به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند: "میدیاكانی وڵات، خۆپیشاندانه‌كانی خه‌ڵكی ره‌سه‌نی بۆلیڤیا ناكه‌نه هه‌واڵ. ده‌مانه‌وێت میدیاكاران رێپێوان و خۆپیشاندانه‌كانی ئێمه بڵاوبكه‌نه‌وه".
ئۆپۆزسیۆن بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌كرد له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كه له ٢٠ی تشرینی یه‌كه‌م ئه‌نجام درا "ساخته‌كاری" تیادا كراوه، داوای له‌لایه‌نگرانی كرد بڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان.
ئۆپۆزسیۆنی بۆلیڤیا چه‌ندین رۆژ داوای دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی كرد، دوای ئه‌وه‌ی ئێڤۆ مۆرالێس رایگه‌یاند هه‌ڵبژاردنه‌كه دووباره ده‌كه‌نه‌وه، هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن رایانگه‌یاند هەتا ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێك به‌بێ مۆرالێس به‌رده‌وام ده‌بن له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان.
دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای بۆلیڤیا، ویللیامس كالیمان له په‌خشی راسته‌وخۆدا داوای له مۆرالێس كرد ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه، مۆرالێس رایگه‌یاند كه واز له ئه‌ركی سه‌رۆكایه‌تی ده‌هێنێت و ئه‌مه‌یشی به "كوده‌تا" له‌قه‌ڵه‌م دا. مۆرالێس ئاماژه‌ی به‌وه دا كه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كانی ئۆپۆزسیۆن، كارلۆس مێسا و لویس فێرناندۆ كاماچۆ زیانی زیاتر به خه‌ڵك نه‌گه‌یه‌نن بڕیاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی داوه.
دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی مۆرالێس، له دانیشتنێكی ئه‌نجوومه‌نی یاساداناندا كه به‌هۆی به‌شدارینه‌كردنی ئه‌ندامانی پارتی سۆسیالیست كه مۆرالێس سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، هه‌رچه‌ند ئانێز نه‌یتوانی زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست بهێنێت، به‌ڵام به سه‌رۆكی كاتی بۆلیڤیا ده‌ستنیشان كرا.