Lokman İlhan,???
18 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 19 تشرینی دووەم 2019
لاپاز – AA
ژماره‌ی قوربانیانی رووداوه توندوتیژییه‌كانی بۆلیڤیا له دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ٢٠ی تشرینی یه‌كه‌م گه‌یشتۆته ٢٣ كه‌س.
دوای ئه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ئۆپۆزسیۆنی بۆلیڤیا به‌هۆی ده‌نگۆی ئه‌نجامدانی ساخته‌كاری له هه‌ڵبژاردن گۆڕا بۆ توندوتیژی و له ژێر گوشاری سوپادا سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته، ئێڤۆ مۆرالێس ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه و له دانیشتنێكی ئه‌نجوومه‌نی یاسادانان، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پیران، جانین ئانیز (ئه‌نجوومه‌نی پیران باڵی سه‌ره‌وه‌ی زۆرینه‌ی ئه‌نجوومه‌نی یاسادانان پێك دێنێت) به سه‌رۆكی كاتی ئه‌و وڵاته داندرا، ژماره‌ی قوربانیانی رووداوه توندوتیژییه‌كان زیاتر بوون.
به‌پێی داتاكانی چاودێری فه‌رمی كۆمیسۆنی مافه‌كانی مرۆڤ له نێوان ئه‌مریكییه‌كان و سه‌رپه‌رشتیاری تۆماركردنی پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ له‌و وڵاته، دێفێنسۆریا دێل پوهبلۆ كه له هه‌ژماره‌كانی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاوی كردوونه‌ته‌وه، له‌و رووداوه توندوتیژیانه‌ی له زۆر ناوچه‌ی ئه‌و وڵاته له ٢٠ی تشرینی یه‌كه‌م-١٦ی تشرینی دووه‌م كه‌وتوونه‌ته‌وه، ٢٣ كه‌س بوونه‌ته قوربانی، ٧١٥ كه‌س برینداربوون كه ٥٦یان پۆلیس و هه‌شتیان رۆژنامه‌وانن، هه‌زار و ١١٢ كه‌س ده‌ستگیركراون و ٥٠ كه‌سی دیكه‌یش ده‌ستبه‌سه‌ركراون.
ئۆپۆزسیۆن بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌كرد له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كه له ٢٠ی تشرینی یه‌كه‌م ئه‌نجام درا "ساخته‌كاری" تیادا كراوه، داوای له‌لایه‌نگرانی كرد بڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان.
ئۆپۆزسیۆنی بۆلیڤیا چه‌ندین رۆژ داوای دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی كرد، دوای ئه‌وه‌ی ئێڤۆ مۆرالێس رایگه‌یاند هه‌ڵبژاردنه‌كه دووباره ده‌كه‌نه‌وه، هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن رایانگه‌یاند هەتا ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێك به‌بێ مۆرالێس به‌رده‌وام ده‌بن له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان.
دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای بۆلیڤیا، ویللیامس كالیمان له په‌خشی راسته‌وخۆدا داوای له مۆرالێس كرد ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه، مۆرالێس رایگه‌یاند كه واز له ئه‌ركی سه‌رۆكایه‌تی ده‌هێنێت و ئه‌مه‌یشی به "كوده‌تا" له‌قه‌ڵه‌م دا. مۆرالێس ئاماژه‌ی به‌وه دا كه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كانی ئۆپۆزسیۆن، كارلۆس مێسا و لویس فێرناندۆ كاماچۆ زیانی زیاتر به خه‌ڵك نه‌گه‌یه‌نن بڕیاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی داوه.
دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی مۆرالێس، له دانیشتنێكی ئه‌نجوومه‌نی یاساداناندا كه به‌هۆی به‌شدارینه‌كردنی ئه‌ندامانی پارتی سۆسیالیست كه مۆرالێس سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، هه‌رچه‌ند ئانێز نه‌یتوانی زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست بهێنێت، به‌ڵام به سه‌رۆكی كاتی بۆلیڤیا ده‌ستنیشان كرا.