Muhammed Emin Canik,
07 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 08 شوبات 2020
بۆینس ئایریس – AA
سه‌رۆكی پێشووی بۆلیڤیا، ئێڤۆ مۆرالێس رایگه‌یاند: "كاتێك پۆلیس و سوپا به‌شدارییان له كوده‌تاكه‌دا كرد، بۆ به‌رگرتن له پێكدادان و رشتنی خوێنی خه‌ڵك جگه له ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه، بژارده‌یه‌كی دیكه‌م له‌به‌رده‌ستدا نه‌ما".
مۆرالێس كه دوای ئه‌وه‌ی له گه‌ڕی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنی ٢٠ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٩ توانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت و دواتریش به‌هۆی په‌نابردنه به‌ر كاری توندوتیژی له‌لایه‌ن ئۆپۆزسیۆن و یاخیبوونی سوپا به پاساوی ئه‌وه‌ی فرت و فێڵ له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا كراوه، ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه و وه‌ك په‌نابه‌ری سیاسیی له بۆینس ئایریس'ی پایته‌ختی ئه‌رجه‌نتین گیرسایه‌وه، له نووسینگه‌ی بۆینس ئایریسی ئاژانسی ئانادۆڵ وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی دایه‌وه.
مۆرالێس پرۆسه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی وه‌ك "كوده‌تا" ناوبرد و گوتی: "كاتێك پۆلیس و سوپا به‌شدارییان له كوده‌تاكه‌دا كرد، بۆ به‌رگرتن له پێكدادان و رشتنی خوێنی خه‌ڵك جگه له ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه، بژارده‌یه‌كی دیكه‌م له‌به‌رده‌ستدا نه‌ما. یه‌كه‌م كاری سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ ئه‌وه بوو ده‌ستخۆشی له سوپا كرد به‌هۆی به‌شداریكردن له كوده‌تاكه. هۆكاری به تاوانبارزانینی ئێمه‌یش ئه‌وه‌بوو كه چۆكمان بۆ سیسته‌می سه‌رمایه‌داری دانه‌ده‌دا".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه دا كه سوپا له پرۆسه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌ودا بێده‌نگی هه‌ڵبژارد و گوتی: "حكوومه‌تی كرده‌یی، سوپای بۆ چاوترساندن و هه‌ڕه‌شه‌كردن له خه‌ڵك به‌كارهێنا. بۆ نموونه به‌ر له ساڵوه‌گه‌ڕی ده‌وڵه‌تی خرۆشاوی بۆلیڤیا له ٢٢ی كانوونی دووه‌م به شێوازێكی دیكتاتۆرئاسا به تانكه‌وه له شه‌قامه‌كان سووڕایه‌وه به‌ڵام گه‌ل یه‌كڕیزی خۆی پاراست".
مۆرالێس ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له گه‌ڕی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردندا له ٢٠ی تشرینی یه‌كه‌م جیاكردنه‌وه و بژاردنی ده‌نگه‌كان به فه‌رمی رانهگیرابوو ته‌نها خێرا جیاكردنه‌وه و بژاردنی ده‌نگه‌كان راگیرابوو، گوتی: "ئه‌مه‌ش كێشه‌ی دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان بوو نه‌ك حكوومه‌ت. به‌ڵام بۆ ئه‌نجامدانی كوده‌تا ئه‌وه‌یان كرده پاساو. ئه‌نجامه‌كانی ئه‌و ههڵبژاردنهیشیان دزی كه ئێمه به‌ده‌ستمان هێنابوو. ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی خوێن نه‌ڕێژرێت، ته‌نانه‌ت ده‌ستیشم له‌كار كێشایه‌وه".
مۆرالێس له‌باره‌ی بڕیاری دادگای ده‌ستووری وڵاته‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی دیسانه‌وه خۆی به‌ربژێر بكاته‌وه وێڕای ئه‌وه‌ی له گشتپرسییه‌كه‌دا به‌شداربووان به‌ربژێربوونی ئه‌ویان ره‌ت كردبۆوه، گوتی: "له‌وانه‌یه هه‌ڵه بووبم، له‌وه‌ی رازی بوو، سێیه‌م جار خۆم به‌ربژێر بكه‌مه‌وه. بۆیه له رووی یاساییه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ههڵببژێردرێمهوه ده‌سه‌ڵاتیان پێدام. هه‌موو شتێك له بۆلیڤیا باش ده‌چوو به‌ڕێوه. وه‌ك گه‌شه‌ی ئابووری، كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ژاری و بێكاری و له هه‌موویشی گرنگتر سه‌قامگیری سیاسیی".