Tevfik Durul
11 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 12 تشرینی دووەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، رايگه‌یاند كه به نیگه‌رانییه‌وه چاودێری پێشهاته‌كانی بۆلیڤیا ده‌كه‌ن كه ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته، ئێڤۆ مۆرالێس-ی لێكهوتهوه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، هاتووه "توركیا به گرنگییه‌وه له بنه‌مای هاتنه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌ته‌كان ده‌ڕوانێت به‌شێوه‌یه‌كی دیموكراسیانه. له‌و باره‌یه‌شه‌وه به نیگه‌رانییه‌وه چاودێری پێشهاته‌كانی بۆلیڤیا ده‌كه‌ين كه ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته، ئێڤۆ مۆرالێس-ی لێكهوتهوه".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا داوا كراوه گرژیی له‌و وڵاته كه‌م بكرێته‌وه، ژیان ئاسایی ببێته‌وه و دیموكراسی له‌ژێر رۆشنایی بژارده‌ی گه‌لی بۆلیڤیادا كاری پێبكرێت، هه‌روه‌ها هیواخوازراوه به دووباره‌بوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاشتی، ئارامی و سه‌قامگیری له‌و وڵاته‌دا به‌رقه‌رارببێت.
- قه‌یرانی بۆلیڤیا
دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی له بۆلیڤیا كه ٢٠ ی تشرینی یه‌كه‌م به‌ڕێوه‌چوو، ئۆپۆزسیۆن بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه ''ساخته‌كاری'' كراوه، له‌به‌رئه‌وه هه‌ر لایه‌نه‌و داوای له لایه‌نگرانی خۆی كرد بڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان.
دوای ئاشكراكردنی ده‌ره‌نجامی جێمشتومڕی هه‌ڵبژاردنه‌كه، ئۆپۆزسیۆن چه‌ند رۆژێكه داوای هه‌ڵواشاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه و دووباره‌كردنه‌وه‌ی ده‌كات، هه‌روه‌ها دوای ئه‌وه‌ی ئیڤۆ مۆرالێس رایگه‌یاند كه دووباره هه‌ڵبژاردن ده‌كرێته‌وه ئۆپۆزسیۆن ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه خۆپیشاندانه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن تا ئه‌و كاته‌ی مۆرالێس به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان ناكات.
دوێنێ سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای بۆلیڤیا، ویلیامس كالیمان به خوێندنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك له په‌خشی راسته‌وخۆدا داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له مۆرالێس كرد.
دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌شی، بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ مۆرالێس ده‌ركرا.