Tuğçenur Yılmaz,Hemın Othman Mohammed
04 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 05 نیسان 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه وڵاته‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت له پشتیوانی كردنی پێشخستنی توانای ناتۆ هه‌م له تاقیكردنه‌وه ئه‌منییه‌كانی ئیستا و هه‌میش داهاتوودا.
به‌بۆنه‌ی 70ـه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی ناتۆ، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه وه‌بیرهێنراوه‌ته‌وه كه ئه‌مڕۆ 70ـه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی هاوپه‌یمانی ناتۆیه و، هاتووه: "به‌و بۆنه‌یه‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی له كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ناتۆدا جه‌ختی له‌سه‌ر كراوه‌ته‌وه كه له واشنتۆن به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ناتۆ رۆڵی زۆر گرنگیی هه‌یه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و تاقیكردنه‌وانه‌ی ره‌وشی ئه‌منی ئه‌مڕۆ هێناویه‌ته ئاراوه".
له به‌یاننامه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه توركیا به‌رده‌وامه له پێگه‌ی ناوه‌ندی پلانه ئه‌منیی و به‌رگرییه‌كانی ناتۆ و، هاتووه "توركیا له پێشه‌وه‌ی هاوپه‌یمانانه له پێشكه‌ش كردنی گشتگیرترین هاوكاری به ناتۆ كه 67 ساڵه ئه‌ندامه تیایدا. به‌و هاوكاریانه‌ی راسته‌وخۆ پێشكه‌ش به ناتۆی كردووه به تایبه‌تی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریزم، خه‌باتی پێداگرانه و هه‌مه‌لایه‌نه، پاراستنی جوگرافیای ئه‌ورووپا-ئه‌تڵه‌نتیك ده‌ورێكی گرنگیی گێڕاوه له مانه‌وه‌ی هاوپه‌یمانییه‌كه. له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا چاوه‌ڕوانی هه‌مان هه‌ڵویست له هاوپه‌یمانانی ده‌كات به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی راسته‌وخۆ رووبه‌ڕووی خۆی ده‌بنه‌وه كه به‌ته‌واوی پشتیوانی لێبكه‌ن. به‌و تێگه‌یشتنه توركیا به‌رده‌وام ده‌بێت له پشتیوانی كردنی پێشخستنی توانای ناتۆ هه‌م له تاقیكردنه‌وه ئه‌منییه‌كانی ئیستا و هه‌میش داهاتوودا".