Rewa Mahmood Hasan,Mohammed Baqi Hussein
04 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 05 نیسان 2019
ئەنقەرە - AA
دادگای ئەورووپا بۆ مافەکانی مرۆڤ، ٣٢ سکاڵای رەتکردەوە کە لەسەر تورکیا و تایبەت بە یاساغی چوونە دەرەوە لە جزیر، سلۆپی، سووری دیاربەکر لە ٢٠١٥-٢٠١٦، تۆمارکرا بوون.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتوون ٣٢ سکاڵا کە لەدژی تورکیا تۆمارکرا بوون، بەپاساوی جێبەجێکردنی قەدەغەکردنی چوونە دەرەوە لە ٢٠١٥-٢٠١٦دا لە ناوچەکانی سووری دیاربەکر، جزیر و سلۆپی بڕیاری لەسەر درا.
دادگای ئەورووپا بۆ مافەکانی مرۆڤ لە سکاڵاکانی کۆڵییەوە و بە قبوڵنەکراوی وەسف کرد و ٣٢ سکاڵاکەی بەکۆی دەنگ رەتکردەوە.
- سەرجەم ٣٤ سکاڵا تۆمار کرابوو
لەبەرامبەر جێبەجێکردنی قەدەغەی چوونەدەرەوە لەکاری رووداوەکانی ھەڵکەندنی چاڵ کە ئامانج لێی پاراستنی سەروماڵی ھاووڵاتییان بووە، ٣٤ سکاڵا تۆمارکرابوو.
تێڕوانینەکان کە لە لایەن وەزارەتی دادی تورکیاوە ئامادە کرابوو لە ١٣ی تەمووزی ٢٠١٧دا گەیەندرایە دادگای ئەورووپا بۆ مافەکانی مرۆڤ. لەو ٣٤ سکاڵایەدا ئاماژە بەوە کرابوو کە ئەشکەنجە و مامەڵەی خراپ و پێشێلکاری ماف و ئازادییەکان ئەنجامدراون لە تورکیا لەو ماوەیەدا و پێشتر دادگاکە بڕیاری دا لێکۆڵینەوە لە دوو سکاڵایان بکات.
دوای ئەو دانیشتنەی کە ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ لە شاری ستراسبۆرگ بەڕێوەچوو، دادگای ئەورووپا بۆ مافەکانی مرۆڤ، ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ لە بڕیارێکدا رایگەیاند، ئەو دوو سکاڵایە پەسەند ناکرێت.
لە بڕیارەکەدا ئاماژە بەوە دراوە، سکاڵاکاران پێویستە بەرلە دادگای ئەورووپا بۆ مافەکانی مرۆڤ، سەرەتا لە دادگاکانی تورکیادا سکاڵا تۆماربکەن.
لەو چوارچێوەیەدا ئاماژە بەوە دراوە، ھێشتا لێکۆڵینەوەکان لەبارەی ئەو سکاڵایانەی بەتایبەتی لە لایەن سکاڵاکارانەوە بۆ دادگای دەستووری بەرزکراوەتەوە بەردەوامن. لە بڕیارەکەدا ھەروەھا جەختکراوەتەوە، پێویستە رێکارەکانی دادگای دەستووری و رێگا یاساییە ناوخۆییەکان بەکاربھێنرێن.
دادگای ئەورووپا بۆ مافەکانی مرۆڤ لە بڕیارەکانی چواری نیسانی ٢٠١٩یدا، باسی لە بڕیارەکانی پێشووی کردووە و رایگەیاندووە، ھێشتا سکاڵاکانی بەردەم دادگای دەستووری لە قۆناغی تاوتوێکردندان، لەبەرئەوە رایگەیاندووە کە رێکارە ناوخۆییەکان نەگیراونەتەبەر و ٣٢ و سکاڵاکەی رەتکردەوە.