Ahmet Dursun,Ramal Abdullah Mahmood
04 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 05 نیسان 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی باری له‌ناكاوی ئێران، پیر حوسێن كۆلیوهند رایگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌و لافاوانه‌ی له ئاكامی بارانی به‌خوڕ ٢٥ پارێزگای گرته‌وه ٧٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
كۆلیوهند به ته‌له‌ڤیزیۆنی ده‌وڵه‌تی ئێران-ی راگه‌یاند، به هۆی لافاوه‌وه ٢٣ كه‌س له فارس، ١٤ كه‌س له لوڕستان، ٨ كه‌س له گوڵستان، پێنج كه‌س له مازه‌نده‌ران، پێنج كه‌س له هه‌مه‌دان، سێ كه‌س له خۆراسانی باكوور، سێ كه‌س له کۆھگیلوویە و بۆیرە ئەحمەد و له هه‌ریه‌ك له ره‌زه‌وی خوراسان، سیمنان، خوزستان، كرماشان، ئیلام، قوم، ئه‌سفه‌هان، قه‌زوین و زنجان-یش یه‌كی یه‌ك كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه.
- مانگی سووری توركیا هاوكاری بۆ ئه‌و ناوچانه ره‌وانه كردووه
مانگی سووری توركیا به مه‌به‌ستی به‌هاناوه‌چوونی لێقه‌وماوانی ئێران، رۆژی دووشه‌ممه به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ مانگی سووری ئێران پێنج بارهه‌ڵگر هاوكاری مرۆیی بۆ ئێران ره‌وانه كرد.