Hakan Çopur,Ramal Abdullah Mahmood
04 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 04 شوبات 2018
واشنتۆن – AA
لە ماوەی حەوت رۆژی رابردوودا، ١٦ منداڵی دیکە بە هۆی ئەنفلۆنزاوە لە ئەمریکا گیانیان لەدەستداوە بەم پێیەش لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ەوە ژمارەی ئەو کەسانەی بەوهۆیەوە گیانیان لەدەست داوە گەیشتۆتە ٥٣ کەس
بنکەی پاراستن و پشکنینی نەخۆشیییەکان لە ئەمریکا لە راپۆرتی هەفتانەی خۆیدا رایگەیاند لە ماوەی حەوت رۆژی رابردوودا، ١٦ منداڵی دیکە بە هۆی ئەنفلۆنزاوە گیانیان لەدەستداوە بەم پێیەش لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ەوە ژمارەی ئەو کەسانەی بەوهۆیەوە گیانیان لەدەست داوە گەیشتۆتە ٥٣ کەس.
بریکاری سەرۆکی بنکەکە، ئاننە سشوچات رایگەیاند بە پێی داتاکانی ئەنفلۆنزا لە ساڵی ٢٠١٠ەوە تاکو ئێستا ئەو ماوەیە بەرزترین ژمارە تۆمار کراوە.
لایەنە پەیوەندیدارەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە حکوومەتی ئەمریکا بۆ رێگەگرتن لەو پەتایە هەموو رێگایەکی گرتۆتە بەر، بەڵام پێویستە تاکەکان و خێزانەکانیش بە هەستیارییەوە خۆیان بپارێزن لەو نەخۆشییە.