Burak Karacaoğlu,Eşref Musa
04 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 05 شوبات 2018
ئیدلب-AA
لە ئەنجامی بۆردومانکردنی گوندەکانی خان سوبول و ماسەران لە سنووری پارێزگای ئیدلب باکووری رۆژئاوای سووریا، ١٦ مەدەنی کوژران.
بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی ئیدلب، مستەفا حاج یوسف لە لێدوانێکدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژەی بەوەدا کە لە مانگەکانی رابردوودا، هێرشەکان بۆ سەر ئیدلب زیادی کردووە.
مستەفا حاج یوسف ئاماژە بەوە دەکات کە شەوی رابردبوو رژێمی ئەسەد گوندی خان سوبول-ی بە چڕی بۆردومان کردووە و لە ئەنجامی هێرشی بۆمبی بەرمیلی نۆ کەس کوژراون، هەروەها لە هێرشێکیشدا بۆ سەر گوندی ماسەران، حەوت کەسی سەر بە یەک خێزان کوژراون.
پێشریش لە ئاکامی هێرشەکانی رێژێم بۆ سەر ئەو ناوچانەی سنووری پارێزگای ئیدلب کە لەژێر کۆنترۆڵی ئۆپۆزسیۆندان، حەوت مەدەنی کوژرابوون.