Rewa Mahmood Hasan
04 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 05 نیسان 2019
قودس - AA
پارتەکەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهو بەناوی لیکود، بە چەند رۆژێک پێش هەڵبژاردنی پێشوەختە لە راپرسییەکاندا هاتەوە ریزبەندی یەکەم.
بەپێی راپرسییەکی میدیای ناوخۆی ئەو وڵاتە، پارتی لیکود لە هەڵبژاردنی نۆی نیساندا پێش رکابەری سەرەکییەکەی کەوتۆتەوە کە هاوپەیمانی شین-سپییە و رۆژنامەنووسی پێشوو، یائیر لاپید و سەرۆک ئەرکانی پێشووی ئیسرائیل، بێنی گانتز پێکیان هێناوە.
بەپێی راپرسی رۆژنامەی هائارتز، ئەگەر ئەمڕۆ هەڵبژاردن بکرێت پارتەکەی ناتانیاهو لە کۆی ١٢٠ کورسی پەرلەمان، ٣٠ کورسی و هاوپەیمانی شین سپی، ٢٧ کورسی بەدەست دەهێنن.
پارتی کرێکاران لە هەڵبژاردنی پێشوەختدا بە ١٠ کورسی دەبێتە سێیەم پارت.
لە راپرسییەکەدا ئەوەش دەرکەوتووە کە پارتە راستڕەوەکان کە پارتەکەی ناتانیاهو-شیان لەنیوێدایە ٦٧ کورسی بەدەست دەهێنن. لەژێر رۆشنایی ئەم زانیاریانەشدا، پارتی لیکود ئەگەر لە ریزبەندی دووەمیشدا بێت، بە هۆی نزیکییەوە لە پارتە راستڕەوەکان، دوای پێکهێنانی هاوپەیمانییەکی تازە، ئەگەر هەیە ناتانیاهو ببێتەوە سەرۆکوەزیران.