Rewa Mahmood Hasan
04 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 05 نیسان 2019
نیویۆرک - AA
بە سەدان ملیۆن تۆماری فەیسبووک لە کۆمپانیای ئامازۆندا بە شێوەیەکی کراوە بەڕووی گشتیدا بیندراون.
کۆمپانیای ئەمنی ئەپگارد، بۆشاییەکی نوێی ئەمنی فەیسبووکی دۆزیوەتەوە.
کۆمپانیاکە لە رێی لێکۆڵینەوەیەکەوە دەریخستووە کە زیاتر لە ٥٤٠ ملیۆن تۆماری فەیسبووک لە کلاود سێرڤەری ئامازۆندا لە لایەن هەموو کەسێکەوە دەبینرا.
لەسەر ئەم پرسەش فەیسبووک لەگەڵ ئامازۆندا کەوتوونەتە پەیوەندی و هەڵەکەیان چارەسەرکردووە.
لە راگەیەندراوێکی فەیسبووکدا لەسەر ئەو پرسە رایگەیاندووە کە سیاسەتی کۆمپانیاکە قەدەغەیکردووە داهێنەرانی ئەپلیکەیشن ئەو بەشەی زانیاری کەسی کە بەڕووی گشتیدا کراوەیە خەزن بکەن و دەڵێت، "لەگەڵ داهێنەراندا کار دەکەین بۆ پاراستنی زانیاریەکانی ئەو کەسانەی فەیسبووک بەکاردەهێنن".
لە مانگی نیساندا کۆمپانیایەکی شیکاری زانیاری بەناوی کامبریدج ئانالیتیکا کە ناوەندەکەی لە لەندەنە، ئاماژەی بەوەدابوو بەبێ مۆڵەتی خاوەنەکانیان زانیاری کەسیی ٨٧ ملیۆن بەکارهێنەری فەیسبووک لە هەڵبژاردنەکانی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ی ئەمریکا و گشتپرسییەکەی حوزەیرانی ٢٠١٦ی بەریتانیا بەکارهاتوون و تۆمەتەکان ببوونە هۆی قەیران.