Mehmet Şah Yılmaz
22 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 22 کانوونی دووەم 2023
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا سه‌باره‌ت به‌و كرده‌وه‌یه‌ی گرووپه‌كانی په‌یوه‌ست به رێكخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه له ستۆكهۆڵم ئه‌نجامیاندا، رایگه‌یاند: "به توندترین شێوه ئیدانه‌ی رێگه‌دان به پڕوپاگه‌نده‌كردن له‌لایه‌ن گرووپه‌كانی په‌یوه‌ست به رێكخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه‌وه له دژی وڵاته‌كه‌مان، ده‌كه‌ین".
وه‌زاره‌ته‌كه راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی ئه‌و خۆپیشاندانه بڵاوكرده‌وه كه گرووپه‌كانی په‌یوه‌ست به په‌كه‌كه له سوید ئه‌نجامیاندا.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا كاردانه‌وه نیشاندراوه به‌رامبه‌ر "ئه‌و كرده‌وه‌یه‌ی ده‌ستبه‌جێ له‌دوای رێگه‌دان به په‌لاماردانی قێزه‌ون بۆ سه‌ر قورئانی پیرۆز له ستۆكهۆڵم پایته‌ختی سوید ئه‌نجامدرا".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه:
"ئه‌م جاره به توندترین شێوه ئیدانه‌ی رێگه‌دان به پڕوپاگه‌نده‌كردن له‌لایه‌ن گرووپه‌كانی په‌یوه‌ست به رێكخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه‌وه له ناوه‌ندی شار له دژی وڵاته‌كه‌مان، ده‌كه‌ین". جه‌خت لهوهشكراوهتهوه ئه‌م كرده‌وه‌یه پێشێلكاری روونی به‌ڵێننامه‌ی سێقۆڵییه كه سویدیش ئیمزای كردووه و په‌یوه‌سته به رێگرییكردن له پڕوپاگه‌نده‌ی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان.
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه:
"ئه‌وه‌ی كه بڵێی پابه‌ندی به‌ڵێننامه‌ی سێقۆڵیت و جێبه‌جێكردنی به‌ڵێنه‌كان، دوو بابه‌تی جیاوازن. جارێكی دیكه جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه له‌وه‌ی چاوه‌ڕوانین سوید جگه له گوتاری به‌تایبه‌ت له‌باره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له چوارچێوه‌ی به‌ڵێننامه‌ی سێقۆڵیدا، هه‌نگاوی كرداری و كاریگه‌ر بهاوێژێت".
سه‌ركرده‌ی پارتی ئاڕاسته‌ی توند (سترام كورس)ی راستڕه‌وی توندئاژۆ، راسموسن پاڵودان-ی دانیماركی قورئانی پیرۆزی له نزیك باڵیۆزخانه‌ی توركیا له ستۆكهۆڵم، سووتاندبوو.
دوای ئه‌وه‌ش لایەنگرانی رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە/یەپەگە لە گۆڕەپانی نۆرا بانتۆرگێت لە ستۆکهۆڵم کۆبوونەوە و داوایان كرد ئەو رێککەوتنەی سوید لە میانی پێواژووی ئەندامێتی لە ناتۆ لەگەڵ تورکیادا ئه‌نجامیداوه، هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه.