Günay Nuh,Anıl Aydın,Yunus Hocaoğlu,Hüseyin Demirci,İsmail Kaplan
22 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 23 کانوونی دووەم 2023
ئەرزەڕۆم - AA
سەرماوسۆڵە لە پارێزگاکانی ئەرزەڕۆم، ئەردەخان و قەرس لە رۆژهەڵاتی ئانادۆڵو، بەردەوامە.
پلەکانی گەرما لە شەودا بۆ ژێر سفر دابەزی، لە ئەردەخان ١٨ پلە، لە قەرس ١٢ پلە، لە ئاگری نۆ پلە، لە ئەرزەڕۆم حەوت پلە، لە ئیدر شەش پلە و لە ئەرزینجان یەک پلە لەژێر سفرەوەبوو.
بەهۆی سەرماوە پلیکانە و فوارەکانی شاری ئەرزەڕۆم بەستیان، هەروەها لە ناوەندی خلیسکێنەی پالاندۆکەن ئەستووری بەفر گەیشتە ٣٠ سانتیمەتر و لە ناوەندەکانی ساریقامیش و کۆناکلیش ١٨ و ١٢ سانتیمەتر بوو.
- ئەردەخان
سەرما و تەم کاریگەرییان لەسەر ئەردەخان دروست کرد.
بەهۆی تەم و سەرماوە رووەک و درەختەکان زوقمیان گرت و چینی سەرەوەی رووبەرە ئاوییەکانیش بوونە سەهۆڵ.
- قەرس
لە پارێزگای قەرسیش سەرما کاریگەری نەرێنی لەسەر ژیانی هاووڵاتییان دروست کرد.
بەهۆی سەرماوە رووەک و درەختەکان زوقمیان گرت و کانی و گۆلاوەکانیش بە شەختە داپۆشران.
هەروەها بەهۆی سەرماوە بەشێکی تاڤگەی "سوسوز" کە دەکەوێتە نزیک رێگای سەرەکی نێوان قەرس-ئەردەخان، بەستی و دیمەنێکی ناوازەی دروست کرد.
لە شارۆچکەی ساریقامیش بەهۆی سەرماوە زۆرێک لە رووبەرە ئاوییەکان بەستی.