07 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 09 مای,س 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، به خۆشحاڵییه‌وه پێشوازی كرد له متمانه‌دان به كابینه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی مسته‌فا كازمی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی عێراقه‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، هاتووه ''به خۆشحاڵییه‌وه پێشوازی ده‌كه‌ین له متمانه‌دان به كابینه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی مسته‌فا كازمی له عێراق له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه، هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ سه‌رۆكوه‌زیران مسته‌فا كازمی ده‌خوازین كه له‌م سه‌رده‌مه سه‌خته‌دا كه جیهانهكامان پیادا تێده‌په‌ڕێت به‌رپرسیاریه‌تێكی هه‌ستیاری گرتووه‌ته‌ئه‌ستۆ''.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه باوه‌ڕمان وایه حكوومه‌تی نوێ هه‌موو پێكهاته‌كانی گه‌لی عێراقی دۆست و برا له ئامێز ده‌گرێت، داواكاریه ره‌واكانی گه‌ل به‌جێده‌گه‌یه‌نێت و ههنگاوانێك ده‌گرێته‌به‌ر كه هاوكارده‌بن له ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌قامگیری له ناوچه‌كه‌دا و هاتووه ''وه‌ك چۆن له‌گه‌ڵ حكوومه‌ته‌كانی پێشووتری عێراق بووین، ئاماده‌ین له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی نوێشدا له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش و به تێگه‌یشتنی هاریكاریی له هه‌موو بواره‌كاندا به‌تایبه‌تی بابه‌ته ئه‌منیی، بازرگانیی، وه‌به‌رهێنان و دووباره بنیاتنانه‌وه كاربكه‌ین''.