07 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 07 مای,س 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا له چالاكی خستنی سێ تیرۆریستی په‌كه‌كه-ی له ئۆپه‌راسیۆنێكدا كه به پاڵپشتی هێزی ئاسمانیی له گونده‌واری ئادیامان به‌ڕێوه‌چوو، راگه‌یاند.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له‌وه كراوه كه له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه ناوخۆییه‌كاندا، یه‌كه تایبه‌ته‌كانی جه‌ندرمه به پاڵپشتی هێزی ئاسمانیی ئۆپه‌راسیۆنێكیان له گونده‌واری ئادیامان ئه‌نجامداوە و سێ تیرۆریستی په‌كه‌كه‌یان له چالاكی خستووە.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به به‌رده‌وامی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان لە ناوچه‌كه كراوه.