06 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 08 مای,س 2020
قۆنیا - AA
له ژمارەیەک ناوچەی سنووری پارێزگای قۆنیا، بەهۆی رەوشی کەشوهەواوە، دوو وه‌رز به‌یه‌كه‌وه ده‌گوزه‌رێت.
له كاتێكدا لووتكه‌ی چیاكانی تۆرۆس كه ده‌وری شارۆچكه‌ی به‌یشه‌هیر و دارستانه‌كانی سنووری پارێزگای ئیسپارتای داوه به‌فریان بەسەرەوهیه، له ناوچه نزمه‌كانی پارێزگای قۆنیا وه‌رزی به‌هار ده‌گوزه‌رێت.
له شارۆچكه‌ی بهیشههر كه به‌شێكی زۆری ساڵ به‌فر تیایدا ده‌بارێت و كه‌شوهه‌وای سارده، ئاژه‌ڵه‌كان به درێژایی چه‌ندین مانگ له‌نێو گهوڕهكاندا دههێلدرێنهوه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما ده‌رده‌كرێن بۆ له‌وه‌ڕگاكان. له قۆنیا ئاژه‌ڵه‌كان بناره‌كانی چیاكانیان رازاندووه‌ته‌وه و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاوی تاڤگهكانیش به‌هۆی توانه‌وه‌ی به‌فره‌وه دیمه‌نێكی جوانی دروستكردووه.
به‌هۆی زۆری ئاوه‌وه هه‌ندێک له دره‌خته‌كانی ده‌وری تاڤگه‌كان له دارستانه‌كاندا له ره‌گه‌وه ده‌رهاتوون و پردی سروشتیان دروستكردووه.
به‌هاتنی وه‌رزی به‌هار و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما له ناوچه نزمه‌كاندا سروشت نوێ بووه‌ته‌وه، لووتكه‌ی چیاكانی تۆرۆس-یش هێشتا به‌فریان بەسەرەوهیه.