Mehmet Şah Yılmaz
08 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 08 تشرینی یەکەم 2021
ئەنقەرە- AA
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، بە توندی ئیدانهی بڕیارێکی دادگای ئیسرائیلی کرد کە رێگە بە جووهکان دەدات لەناو مزگەوتی ئەقسا بە بێدەنگی پەرستش ئەنجام بدەن.
لەو بارەیەوە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تیایدا هاتووە: "بە توندی ئیدانەی ئەو بڕیارە دەکەین کە لە لایەن دادگایەکی ئیسرائیلەوە دەرکراوە و مافی ئەوە دەدات بە جوولەکەکان کە لە مزگەوتی ئەقسادا بەبێدەنگی پەرستش ئەنجام بدەن".
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوەش کراوە کە ئەم بڕیارە ورەیەکی زیاتر دەداتە ئەو جوولەکە توندڕەوانەی دەیانەوێت شێوازی مزگەوتی ئەقسا بشێوێنن و رێگا بۆ گرژی نوێ خۆش دەکات.
هەروەها وەزارەتی دەرەوەی تورکیا داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی کردووە دژ بەم بڕیارە هەڵە، نایاسایی و مەترسیدارە و تەواوی ستەمکاری و چەواشەکارییەکانی سەر مزگەوتی ئەقسا، بوەستێتەوە.