Mazın Asad
21 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 21 تەمووز 2017
رامەڵڵا - AA
لە خۆپیشاندانەکانی دژ بە دانانی ئامێری پشکنینی ئەلیکترۆنی لە دەرگای مزگەوتی ئەقسا، سەربازانی سوپای ئیسرائیل ھەڵیان کوتایە سەر خۆپێشاندەران.
بە پێی راگەیەنراوێکی مانگی سووری فەڵەستین، بە گازی فرمێسکڕێژ ھێرشکرایە سەر ئەو خۆپیشاندەرانەی کە لە باکووری شاری بەیتلەحم و خاڵی کۆنترۆڵی سەربازیی قەلەندیەی نێوان رۆژھەڵاتی قودس و کەناری رۆژئاوا خۆپیشاندانیان ئەنجام دەدا.
لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ٣٩ خۆپیشاندەر بە ھۆی گازەکەوە تووشی هەناسەسواری بوون و راشگەیەنراوە کە بۆمبێکی گازیش بەر سەری گەنجێکی فەڵەستینی کەوتووە.