Ramal Abdullah Mahmood
21 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 22 تەمووز 2017
سەنعا - AA
سندوقی هاوکاری بۆ منداڵان-ی نەتەوە یەکگرتووەکان (یونسێف) رایگەیاند لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە یەمەن ٨٣٢ منداڵان کوژراون و برینداربوون.
نوێنەری یونسکۆ لە یەمەن مەریتئێکسڵ رێلانۆ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ئاماژەی بەوە داوە لە دەستپێکی ساڵی نوێوە تاکو ئێستا ٨٣٢ منداڵ کوژراون و برینداربوون، ١٠٠ منداڵیش بە زۆرەملێ بردراونەتە بەرەکانی شەڕ.
یونسێف پێشتر لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا لە ئاکامی هێرشێک لە رۆژی سێشەممەی رابردوو بۆ سەر کەمپێکی پەنابەران لە قەزای مەوزای سەر بە پارێزگای تەعز ١٩ هاووڵاتی مەدەنی کوژراون کە هەشتیان منداڵن.