Hemın Othman Mohammed
21 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 22 تەمووز 2017
قودس - AA
ژماره‌ی ئه‌و هاووڵاتیه فه‌ڵه‌ستینیانه‌ی له‌ئه‌نجامی هێرشی هێزه‌كانی ئیسرائیل گیانیان له‌ده‌ستدا، كه له ناوچه جیاوازه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی قودس و له پاش نوێژی هه‌ینی كردیه سه‌ریان، به‌رزبوویه‌وه بۆ سێ كه‌س.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه له‌لایه‌ن ئیداره‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئهلمهقاسید بڵاوكراوه‌ته‌وه كه ده‌كه‌وێته خۆرهه‌لاتی قودس و له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئیسرائیل دایه، ئاماژه به‌وه كراوه كه هاووڵاتیه‌كی دیكه‌ی فه‌ڵه‌ستینی كه گه‌نجێكی 17 ساڵانه و له ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌دا برینداربووه و گوازرابوویه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستداوه.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا هیچ زانیاریه‌ك سه‌باره‌ت به ناسنامه‌ی هاووڵاتیه فه‌ڵه‌ستینیه‌كه نه‌خراوه‌ته‌ڕوو.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین، له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا باسی له‌وه كرد كه له گه‌ڕه‌كی ئه‌بو دیس كه ده‌كه‌وێته ئه‌ودیو دیواری جیاكردنه‌وه كه سه‌ربه خۆرهه‌ڵاتی قودسه و له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئیسرائی لدایه، هاووڵاتیه‌كی فه‌ڵه‌ستینی گیانی له‌ده‌ستداوه. له روونكردنه‌وه‌كه‌دا هیچ زانیاریه‌ك له‌سه‌ر ناسنامه‌ی كه‌سه‌كه نه‌خراوه‌ته‌ڕوو.
نوسینگه‌ی گوته‌بێژی پۆلیسی ئیسرائیل، له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "له كاتی ده‌ستوه‌ردانی پۆلیس له رووداوه‌كانی ناوچه‌ی تور، گه‌نجێكی فه‌ڵه‌ستینی گیانی له‌ده‌ستداوه. پۆلیس به‌رده‌وامه له لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه".
مانگی سووری فەڵەستین، له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه تا ئێستا 193 كه‌س له رووداوه‌كانی قودس و كه‌رتی خۆرئاوادا برینداربوون.
پۆلیسی ئیسرائیلیش باس له‌وه ده‌كات كه له رووداوه‌كانی قودسدا چوار پۆلیس برینداربوون.
لەلایەکی دیکەوە باس لە راوەستانی بەشێکی زۆری گرژییەکان دەکرێت کە بە دەستوەردانی پۆلیسی ئیسرائیل لە خۆپیشاندانی فەڵەستینیەکان لە پاش نوێژی ھەینی دەستیپێکرد، لەکاتێکدا بێدەنگی باڵی بەسەر شەقامەکانی قودسدا کێشاوە، بارگرژییەکانی کەرتی خۆرئاوا درێژەی ھەیە.