Abdullah Shukur
23 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 24 تەمووز 2017
ئەنقەرە - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو بەردەوامە لە ئەنجامدانی پەیوەندی تەلەفۆنی لەبارەی بابەتی مزگەوتی ئەقسا لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی وڵاتان و نوێنەرانی دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە لە سەرچاوەکانی دیبلۆماتیکی دەستکەوتوون، وەزیری دەرەوەی تورکیا لەباری پێشێلکارییەکانی ئیسرائیل لە دژی مزگەوتی ئەقسا ئەمڕۆ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئوردن، ئەیمەن سەفدی ئەنجامداوە.
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، تاوتوێی پرسی مزگەوتی ئەقسا کرا.
لەلایەکی دیکەش، وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوشئۆغڵو لەبارەی پێشێڵکارییەکانی ئیسرائیل لە دژی مزگەوتی ئەقسا بەردەوامە لە ئەنجامدانی پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی وڵاتان و نوێنەرانی دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان. لەم چوارچێوەیەش دوێنێ چاوشئۆغڵو پەیوەندی تەلەفۆنی لهگهڵ ههریهك له وهزیری دهرهوهی ئوردن، ئهیمهن سەفدی و راوێژكاری سەرۆكوەزیرانی پاكستان بۆ كاروباری دەرەوە و ئاسایشی نەتەوەیی، سەرتاچ عەزیز و وهزیری دهرهوهی ئۆزبهكستان، عهبدولعهزیز كامیلۆڤ و وەزیری دەرەوەی ئێندۆنێزیا، رێتنۆ مەرسودی ئهنجام دا.