Abdullah Shukur
22 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 23 تەمووز 2017
ئەنقەرە - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، سیگمار گابریێل ئەنجامدا.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە لە سەرچاوە دیبلۆماتیکییەکان بەدەستکەوتوون، وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ھاوتا ئەڵمانییەکەی ئەنجامداوە.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە ٢٠ی تەمووزی رابردوو راگەیەندراوێکی نووسراوی لەسەر لێدوانەکانی وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، سیگمار گابریێل بڵاوکردبووەوە و تێدا ئاماژەی بەوە دابوو کە تورکیا خاوەنی پەیوەندی مێژووییە لەگەڵ وڵاتی ئەڵمانیا، بەڵام لەم دوایانەدا زیانی جددی بە متمانەی نێوان ئەو دوو وڵاتە کەوتووە.
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تورکیادا ھاتووە:
"ھەڵوێستی دووڕوویی ئەڵمانیا لە بەرامبەر تورکیا ھۆکاری ئەم کێشانەیە کە زیانی بە پەیوەندی نێوان ھەردوو وڵات گەیاندووە. ئەڵمانیا لەلایەکەوە چاوپۆشی لە ئازادی سوڕانەوەی ئەندامانی ھەردوو رێکخراوی تیرۆریستی فەتۆ و پەکەکە لە وڵاتەکەی خۆی دەکات، لەلایەکی دیکەش داوای ئازادکردنی ئەو کەسانە دەکات کە لە وڵاتەکەمان بە تاوانی تیرۆر دەستگیر کراون".