Sarmand Hameed
14 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 14 تەمووز 2017
قودس - AA
پۆلیسی ئیسرائیل رایگەیاند بڕیاری قەدەغەکردنی ئەنجامدانی نوێژی هەینییان داوە لە مزگەوتی ئەقسا و تا کاتێکی دیکە دەرگای مزگەوتە دادەخرێت.
لە راگەیەندراوێکی پۆلیسی ئیسرائیل دا کە وێنەیەکی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو نێردراوە، ئاماژە بەوە دراوە کە "فەرماندەی گشتی پۆلیسی ئیسرائیل لە قودس، یوهرام هالیفیی بڕیاری داخستنی مزگەوتەکەی داوە".
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە کە بڕیاردراوە بە دەرکردنی هاووڵاتیان لە مزگەوتەکە.
لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی ئیسرائیلدا باس لەوەشکراوە کە بڕیارداوە بە قەدەغەی ئەنجامدانی نوێژی هەینی، ئەمەش واتای داخستنی مزگەوتەکەیە تا کاتێکی دیکە.
بڕیاری پۆلیسی ئیسرائیل بە داخستنی مزگەوتی ئەقسا دوای ئەوە دێت کە بەیانی ئەمڕۆ سێ گەنجی فەڵەستینی لەنێو ئەقسا بە گوللـەی پۆلیسی ئیسرائیلی کوژران دوای ئەوەی پۆلیس رایگەیاند کە ئەو کەسانە تەقەیان لە ئیسرائیلییەکان لە نزیک دەروازەکانی مزگەوتەکەدا کردووە و بەهۆیەوە ٣ ئیسرائیلی بریندار بوونە.