Ramal Abdullah Mahmood,Mohammed Baqi Hussein
14 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 15 تەمووز 2017
ستراسبورگ – AA
جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا، نومان کورتوڵموش لەبارەی ئەندامانی رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچی کە هەوڵی کودەتا ناپاکەکەی ١٥ی تەمووزیان دا، رایگەیاند: "ئه‌م ناپاكانه دوای 15ی تهمووز هه‌ڵاتن بۆ وڵاتان. هه‌ڵاتن بۆ ئه‌ورووپا. ناپاكه‌كانی سەر بە فه‌تۆ بۆ هه‌ركوێیه‌ك بچن ده‌یاندۆزینه‌وه، له‌به‌رده‌م دادگاكان‌دا باجی تاوانه‌كانیان پێده‌ده‌ین. هیچ گومانتان له‌مه نه‌بێت. ئه‌ركی سه‌رشانمانه ئه‌مانه له‌به‌رده‌م دادگادا بەپێوەری نێوده‌وڵه‌تی و له چوارچێوه‌ی سه‌روه‌ریی یاسادا دادگاییان بكەین".
کورتوڵموش لە میانی گەشتەکەیدا بۆ شاری ستراسبورگی فەڕەنسا بەمەبەستی بەشداریکردن لە چالاکییەکانی رۆژی یەکڕیزی گەل و دیموکراسییەت لە ساڵیادی هەوڵی کودەتا شکستخواردووەکەی ١٥ی تەمووز، سەردانی یەکێتیی ئیسلامی تورکی بۆ کاروباری ئایینی کرد.
کورتوڵموش لەگەڵ نوێنەرانی رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی ستراسبورگ و دەوروبەری کۆبۆوە و گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و گوتی: "15ی تهمووز له‌بیرناكه‌ین و له‌بیریشی نابه‌ینه‌وه. له‌مه دڵنیابن".
كورتوڵموش ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ئه‌گه‌ر به‌رواردێك بكرێت له‌نێوان ناپاكییه‌كانی مێژووی توركیادا، ئه‌م ناپاكییه له‌بیرناچێته‌وه و له‌بیریشیان نابرێتەوە.
جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا، نومان کورتوڵموش گوتیشی: "ئه‌م ناپاكانه دوای 15ی تهمووز هه‌ڵاتن بۆ وڵاتان. هه‌ڵاتن بۆ ئه‌ورووپا. ناپاكه‌كانی سەر بە فه‌تۆ بۆ هه‌ركوێیه‌ك بچن ده‌یاندۆزینه‌وه، له‌به‌رده‌م دادگاكان‌دا باجی تاوانه‌كانیان پێده‌ده‌ین. هیچ گومانتان له‌مه نه‌بێت. ئه‌ركی سه‌رشانمانه ئه‌مانه له‌به‌رده‌م دادگادا بەپێوەری نێوده‌وڵه‌تی و له چوارچێوه‌ی سه‌روه‌ریی یاسادا دادگاییان بكەین".