لە ئۆپەراسیۆنێکدا بۆ سەر پێکهاتەی نوێی فەتۆ ٥٤ کەس دەستگیرکران

Istanbul
ئیستانبوڵ - AA
لە ئۆپەراسیۆنێکدا کە لە شەش پارێزگای تورکیا کرایە سەر پێکهاتەی نوێی ڕێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچی (فەتۆ) کە ناوەندی ئۆپەراسیۆنەکە ئیستانبوڵ بوو، ٥٤ گومانلێکراو دەستگیرکران.
سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی کۆماری لە ئیستانبوڵ، لە چوارچێوەی ئەو لێکۆڵینەوانەی بۆ ئاشکراکردنی چالاکییەکانی پێکهاتەی نوێی فەتۆ بەڕێوەیان دەبات، گەیشتە چەند دۆزینەوەیەکی نوێ.
لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکەدا ئەوە دەرکەوتووە کە لە قەزاکانی ماڵتەپە، کارتاڵ، پەندیک و توزڵا ڕێکخراوەکە بۆ پەیداکردنی ئەندامی نوێ بەتایبەتی منداڵانی کەسانی لایەنگری ڕێکخراوەکە و ئەو کەسانەی ڕێکاری یاساییان بەرامبەر گیراوەتەبەر لە خانووی خوێندکارانی سەربە ڕێکخراوەکەدا نیشتەجێ کراون. لەو خانووانەشدا کۆبوونەوەی ڕێکخراوەیی ئەنجامدراوە.
هەروەها لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکەدا دەرکەوتووە ئەو کەسانەی بەهۆی ئەندامبوونیان لە (فەتۆ/پەدەیە) و بەتۆمەتی "ئەندام بوون لە ڕێکخراوی تیرۆریستیی چەکداری" داواکراون و سزای زیندانییان بەسەردا سەپێندراوە، بۆ ئەوەی دەستگیر نەکرێن لە خانووەکانی خۆشاردنەوەی ڕێکخراوەکەدا نیشتەجێ کراون و، هاوکات ئەوەش ئاشکرابووە کە ڕێکخراوەکە لە هەوڵی دووبارە خۆڕێکخستنەوەدایە.
دوای ڕێکارییەکان بڕیاری دەستگیرکردن بۆ ٥٨ گومانلێکراو دەرچوو، لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوکاتیشدا کە ناوەندەکەی ئیستانبوڵ بوو لەگەڵ پارێزگاکانی کوتاهیا، کۆجائەلی، ئەنقەرە، سامسون و زۆنگوڵداک ٥٤ گومانلێکراو دەستگیرکران.
ئۆپەراسیۆنەکە بۆ دەستگیرکردنی گومانلێکراوەکانی دیکە درێژەی هەیە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن