توركيا, سياسەت

سەرۆکی گشتیی مەهەپە باخچەلی لەگەڵ شاندی دەم پارتی کۆبووەوە

Aykut Yılmaz, İsa Toprak  | 27.05.2025 - نوێکردنەوە : 28.05.2025
سەرۆکی گشتیی مەهەپە باخچەلی لەگەڵ شاندی دەم پارتی کۆبووەوە

TBMM

پەرلەمان - AA

سەرۆکی گشتیی مەهەپە، دەوڵەت باخچەلی لەگەڵ هاوسەرۆکە گشتییەکانی دەم پارتی، توڵای هاتیمئۆغڵوڵاری و تونجەر باکرهان کۆبووەوە.

کۆبوونەوەکە کە لە نووسینگەی باخچەلی لە پەرلەمانی تورکیا بەڕێوەچوو، تیایدا بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و پەرلەمانتاری ئیستانبوڵی مەهەپە، جەلال ئادان ئامادەبوو.

شاندی دەم پارتیش پێکهاتبوو لە هاوسەرۆکە گشتییەکانی دەم پارتی هاتیمئۆغڵوڵاری و باکرهان و، بریکارانی سەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی لە پەرلەمانی تورکیا، سەزای تەمەلی و گوڵستان کڵچ کۆچیغیت.

کۆبوونەوەکە لە بە داخراوی بەڕووی ڕاگەیاندنەکاندا بەڕێوەچوو، نزیکەی ٤٠ خولەکی خایاند.

دوای کۆبوونەوەکە بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی لە پەرلەمانی تورکیا کۆچیغیت، وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسانی دایەوە و، باسی لەوە کرد کە کۆبوونەوەکە ئەرێنیی بەڕێوەچووە و، تیایدا هەڵسەنگاندنی گشتیی بۆ یاسای لە سێدارەدان کراوە.

دوای جێهێشتنی پەرلەمان، سەرۆکی گشتیی مەهەپە باخچەلی بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند کە دوای جەژنی قوربان لە پەرلەمان. درێژە بە کارەکان دەدەن.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın