Can Efesoy
26 مای,س 2025•نوێکردنەوە: 27 مای,س 2025
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا وێڕای ئیدانەکردنی کردەوە تێکدەرانەکان لە مزگەوتی ئەقسا، ڕایگەیاند، ئەوانە دەرخەری ئەو پاکتاوی ڕەگەزییەیە کە ئیسرائیل دژ بە فەڵەستینییەکان ئەنجامی دەدات.
لە ڕاگەیاندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لەم بارەیەوە هاتووە: "هێرشی ئەندامێکی حکوومەتی ئیسرائیل بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا، هەڵکردنی ئاڵای دەوڵەتی داگیرکەر لە مزگەوتەکە و هەروەها کردەوە هاندەرانەکانی نیشتەجێکراوەکان، ئیدانە دەکەین".
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕاشیگەیاندووە، "ئەو کردەوانە دەرخەری سیاسەتی پاکتاوی ڕەگەزییە کە ئیسرائیل دژ بە فەڵەستینییەکان ئەنجامی دەدات و هەوڵدان بۆ گۆڕینی مێژوو و دیموگرافی خاکی فەڵەستینییەکان و هەوڵدان بۆ لکاندنی".
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا جەختی لەوەش کردووەتەوە کە هەوڵەکانی حکوومەتی بنیامین ناتانیاهو لەبارەی پێگەی مێژوویی و یاسایی مزگەوتی ئەقسا سەرکەوتوو نابێت.