سەرکۆمار ئەردۆغان: "چاوپۆشی لە کەس ناکەین دەسەڵات خراپ بەکاربهێنێت"
- سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان: - "دەمەوێت ئەوە وەبیری هەر خوشک و برایەکم بهێنمەوە کە لە هەر پۆست و پلە و پایەیەکدایە و لە خزمەتی دەوڵەتدایە، ئەم پۆستانە هەر یەکێکیان کاتین و تێپەڕن. ئەم ئەرک و دەسەڵاتانە سپاردەی گەلن بە ئێمە دراوە".

Ankara
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند: "دەمەوێت ئەوە وەبیری هەر خوشک و برایەکم بهێنمەوە کە لە هەر پۆست و پلە و پایەیەکدایە و لە خزمەتی دەوڵەتدایە، ئەم پۆستانە هەر یەکێکیان کاتین و تێپەڕن. ئەم ئەرک و دەسەڵاتانە سپاردەی گەلن بە ئێمە دراوە".
لە میانی بەشداری کردنی لە "ڕێوڕەسمی واژووکردنی پرۆتۆکۆڵی هاریکاریی پەروەردەی ڕەوشت و پێگەیاندنی پەروەردەکاری ڕەوشت" کە لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار بەڕێوەچوو، سەرکۆمار ئەردۆغان گوتارێکی پێشکەش کرد.
لە گوتارەکەیدا سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند: "هەموو ئەو خەسڵەتانەی ئەمڕۆ بە "ڕەوشت" ناویان دەبەین، لە ڕەوشتی نەتەوەییماندا هەر بەم چەمکانە بەرجەستە بوون. بێگومان گرنگیدان بە زانست، ڕەوشت، لێهاتوویی و شایستەیی ڕۆڵێکی گەورەی گێڕاوە لە دابینکردنی سەقامگیری لە بەڕێوەبردنی دەوڵەت و خزمەتگوزاری گشتییدا".
گوتیشی: "دەمەوێت ئەوە وەبیری هەر خوشک و برایەکم بهێنمەوە کە لە هەر پۆست و پلە و پایەیەکدایە و لە خزمەتی دەوڵەتدایە، ئەم پۆستانە هەر یەکێکیان کاتین و تێپەڕن. ئەم ئەرک و دەسەڵاتانە سپاردەی گەلن بە ئێمە دراوە".
سەرکۆمار ئەردۆغان جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە چاوپۆشی لە کەس ناکەن کە دەسەڵات خراپ بەکاربهێنێت و، ڕایگەیاند: "چاوپۆشیمان لە کەس نەکردووە و ناکەین کە دەسەڵاتەکەی خراپ بەکاردەهێنێت، سامانی گشتی بەهەدەر دەدات و دەست بۆ خەزێنەی گشتی درێژ بکات".