ئەو ٥١ گومانلێکراوەی لە ئۆپەراسیۆنێکدا بۆ سەر پێکهاتەى نوێی فەتۆ دەستگیرکران ڕەوانەی دادگا کران

Istanbul
ئیستانبوڵ - AA
ئەو ٥١ گومانلێکراوەی لە ئۆپەراسیۆنێکدا بۆ سەر پێکهاتەى نوێی ڕێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچی (فەتۆ) کە لە ١٥ پارێزگای تورکیا بەڕێوەچوو و ناوەندی ئۆپەراسیۆنەکە ئیستانبوڵ بوو دەستگیرکران، ڕەوانەی دادگا کران.
گومانلێکراوان کە لە چوارچێوەی ئەو لێکۆڵینەوەیەی لەلایەن نووسینگەی لێکۆڵینەوەی تاوانە تیرۆریستییەکان لە داواکاری گشتیی کۆماری ئیستانبوڵ بەڕێوەبرا دەستگیرکران، ڕێکارییەکانی سەریان لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش تەواو کرا.
دوای پشکنینی تەندروستیی، گومانلێکراوان ڕەوانەی دادگای ئیستانبوڵ کران.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن