Meltem Bulur
15 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 16 مای,س 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
باڵیۆزی ئیسرائیل لە ئەنقەرە، ئەیتان نایێ، بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا کرا و، پێی راگه‌یه‌ندرا كه ئیدانەی هه‌ڵوێستی ئیسرائیل كرا‌و و، وا گونجاوه بۆ ماوه‌یه‌ك بگه‌ڕێته‌وه بۆ وڵاته‌كه‌ی.
به‌پێی ئه‌و زانیارییه‌ی له سه‌رچاوه دیپلۆماسییه‌كانه‌وه ده‌ستكه‌وتووه، نایێ بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا کراوه و، به‌هۆی رووداوه‌كانی دوێنێی سنووری كه‌رتی غه‌ززه‌وه كه تیایدا 60 فه‌ڵه‌ستینی كوژران و زیاد له دوو هه‌زار و 770 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون، ئیدانەی هه‌ڵویستی ئیسرائیل كراوه.
هه‌روه‌ها به نایێ راگه‌یه‌ندراوه كه به‌مه‌به‌ستی راوێژ باڵیۆزی توركیا له ته‌لئه‌بیب، كه‌مال ئۆكهم بانگهێشتی توركیا كراوه‌ته‌وه، له هه‌مان كاتدا به نایێ گوتراوه كه واباشه بۆ ماوه‌یه‌ك بگه‌ڕێته‌وه بۆ وڵاته‌كه‌ی.