Sangar Hamad Azeez
15 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 16 مای,س 2018
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند: "خوێنی فەڵەستینییەکان لەسەر دەستی ناتانیاهو ماوەتەوە و بە هێرش کردنە سەر تورکیا ناتوانێ بیشارێتەوە".
ئەردۆغان لە تویتێکیدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، رایگەیاند: "ناتانیاهو سەرۆکی وڵاتێکی نەژادپەرەستە کە 60 ساڵە سەرەڕای بڕیاری نەتەوەیەکگرتووەکان، خاکی خەڵکێکی سڤیلی داگیر کردووە".
ئەردۆغان لە درێژەی تویتەکانی دەشڵێت: "ئەگەر وانەی مرۆڤایەتیتان دەوێت ئەوا پەرتووکی ١٠ فەرمان بخوێننەوە".