Mustafa Melih Ahıshalı
11 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 12 تشرینی دووەم 2019
ئیستانبوڵ - AA
سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن رۆحانی ئاماژه‌ی به‌وه كرد ئه‌گه‌ر به‌رده‌وامبن له مانه‌وه له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمیی ئه‌وا ساڵی داهاتوو گه‌مارۆی كڕین-فرۆشتنی چه‌ك كه سه‌پێندراوه به‌سه‌ر تاران‌دا هه‌ڵده‌گیرێت.
به پێی هه‌واڵی ته‌له‌ڤزیۆنی ئێران، له میانی گوتارێكیدا كه له شاری رهفسانجان پێشكه‌شی كرد، رۆحانی باسی له‌و مشتومڕی ''مانه‌وه و نامانه‌وه له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمیی'' كرد كه به‌هۆی ده‌رچوونی ئه‌مریكا له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمیی و جێبه‌جێنه‌كردنی به‌ڵێنه‌كان له له لایه‌ن ئه‌ورووپاوه، هاتووه‌ته ئاراوه.
رۆحانی رایگه‌یاند: ''ئه‌گه‌ر به‌رده‌وامبین له‌سه‌ر مانه‌وه له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی، ساڵی داهاتوو ده‌گه‌ین به ئامانجێكی زۆر گرنگیی سیاسیی، ئه‌منیی و به‌رگرییمان''.
رۆهانی ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه به بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له ساڵی ٢٠١٥ه‌وه تا ئێستا قه‌ده‌غه‌ی كڕین و فرۆشتنی چه‌ك به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پێندراوه و، گوتی: ''به گوێره‌ی بڕیاری ٢٢٣١ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌گه‌ر ئێمه به‌رده‌وام بین له‌سه‌ر مانه‌وه له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمیی، قه‌ده‌غه‌ی كڕین و فرۆشتنی چه‌ك هه‌ڵده‌گیرێت. به‌و شێوه‌یه‌ش ئه‌و چه‌كه‌ی ده‌یخوازین ده‌كڕین و ده‌فرۆشین''.
رۆحانی باسی له‌وه كرد گه‌ر ئێران بخوازێت هه‌ر ئه‌مڕۆ ده‌توانێ له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ده‌كشێته‌وه، به‌ڵام ئه‌و كاته ئه‌و ده‌ستكه‌وته له‌ده‌ستده‌ده‌ن.
- مێژووی گه‌مارۆی چه‌كی سه‌ر ئێران
دوای ئه‌وه‌ی سه‌ركۆماری پێشووی ئێران، محه‌مه‌د ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له ساڵی ٢٠٠٦دا ده‌ستیكرد به چالاكی پیتاندنی یۆرانیۆم، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كۆمه‌ڵه بڕیارێكی سزای دژ به ئێران ده‌ركرد. له بڕیاری ژماره ١٦٩٦ی به‌رواری ٣١ی ته‌مموزی ٢٠٠٦ كه داوا له حكوومه‌تی تاران كراوه چالاكییه ئه‌تۆمییه‌كانی راگرێت، فرۆشتنی هه‌موو جۆره به‌رهه‌مێك به ئێران قه‌ده‌غه كراوه كه مووشه‌كی هه‌ڵگری كڵاوه‌ی ئه‌تۆمی ده‌ست ئێران ده‌خات. هه‌مان ساڵ به بڕیاری ژماره ١٧٣٧ی ٢٣ی كانوونی یه‌كه‌م كه جه‌خت له بڕیاری پێشوو كراوه‌ته‌وه قه‌ده‌غه خراوه‌ته سه‌ر خوێندنی خوێندكارانی ئێرانی له‌و بواره‌دا. له بڕیاری ژماره ١٧٤٧ی ٢٤ی ئاداری ٢٠٠٧ فرۆشتنی چه‌كی قورس به ئێران راگیرا. هه‌روه‌ها له بڕیاری ژماره ١٩٢٩ی نۆی حوزه‌یرانی ٢٠١٠ كه توركیا‌و به‌ڕازیل ده‌نگی سووریا‌ن تێدا به‌كارهێنا چه‌كی سه‌ربازیش خرایه نێو قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان.
له‌و رێككه‌وتنی ئه‌تۆمیه‌ی پێنج ئه‌ندامه هه‌میشه‌ییه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی (به‌ریتانیا، ئه‌مریكا، چین، فه‌ڕه‌نسا و رووسیا) و ئه‌ڵمانیا له ساڵی ٢٠١٥دا له‌گه‌ڵ ئێران واژوویان كرد مادده‌یه‌ك هه‌یه كه باس له‌وه ده‌كات دوای پێنج ساڵ واتا له ١٨ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠٢٠دا ئه‌و قه‌ده‌غانه‌ی له‌سه‌ر چه‌كه‌كانی وه‌ك ''تانك، ئۆتۆمبێلی زرێپۆش، سیستمه‌كانی تۆپهاوێژی قورس، فڕۆكه‌ی جه‌نگیی، هێلیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر، كه‌شتی جه‌نگی، مووشه‌ك یان سیستمی مووشه‌كی'' له‌سه‌ر ئێران هه‌ڵده‌گیرێن.