Mehmet Şah Yılmaz
06 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 06 ئەیلوول 2021
ئه‌نقه‌ره- AA
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا سه‌ركۆنه‌ی كوده‌تا و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی سه‌ركۆماری گینیا، ئالفا كۆندێ ده‌كات.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كه‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه، هاتووه: "سه‌ركۆنه‌ی هه‌وڵی كوده‌تا له گینیا و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی سهركۆمار، ئالفا كۆندێ ده‌كه‌ین و به نیگه‌رانییه‌وه له دۆخه‌كه ده‌ڕوانین".
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه: "دژی هه‌وڵه نایاساییه‌كانی گۆڕینی ئه‌و حكوومهتانهین كه به هه‌ڵبژاردن هاتوونه‌ته سه‌ر كار".
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا جه‌خت له چاوه‌ڕوانییه‌كان بۆ دووباره بنیاتنانه‌وه‌ی شیرازه‌ی ده‌ستووریی و ده‌ستبه‌جێ ئازادكردنی سهركۆمار ئالفا كۆندێ كراوه‌ته‌وه.
به‌یانی ئه‌مڕۆ ده‌نگی ته‌قه كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و ناوچه‌ی كالوم كه باڵه‌خانه حكوومییه‌كان له خۆ ده‌گرێت، له كۆناكری پایته‌ختی گینیا بیسترا.
دوای چه‌ند كاتژمێرێك، ڤیدیۆیه‌ك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبوویه‌وه كه تێیدا به‌رپرسی هێزه تایبه‌ته‌كانی وڵاته‌كه، عه‌مید مامادی دومبویا، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ده‌ستیان به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا گرتووه. هاوكات دیمه‌نی ده‌ست به‌سه‌ركردنی سه‌ركۆماری گینیا، ئالفا كۆندێ له لایه‌ن ژماریه‌ك سه‌ربازه‌وه له ژوورێكدا، بڵاو كرابوویه‌وه.