Çiğdem Münibe Alyanak
06 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 06 ئەیلوول 2021
ئیستانبوڵ- AA
ئەمرۆ دووشەممە، كتێبی "ده‌كرێت جیهانێكی دادپه‌روه‌رتر هه‌بێت" كه له‌لایه‌ن سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانه‌وه نووسراوه، بڵاو ده‌كرێته‌وه.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له كتێبی "ده‌كرێت جیهانێكی دادپه‌روه‌رتر هه‌بێت"دا به وردیی باس له هه‌وڵی توركیا بۆ دادپه‌روه‌ریی له پێناو سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تییدا، ده‌كات.
له كتێبه‌كه‌دا ئه‌ردۆغان تیشكی خستووه‌ته سه‌ر بنبه‌سته‌كان له سیاسه‌تی گه‌ردوونیدا، له سه‌روویانه‌وه، نادادپه‌روه‌ریی، قه‌یرانی په‌نابه‌ران، تیرۆری نێوده‌وڵه‌تیی و دژایه‌تیی كردنی ئیسلام و نموونه‌ی جیاكاریی و بانێكه و دوو هه‌وا له جیهاندا به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌هێنێته‌وه.
له ئێستادا كاری وه‌رگێڕان بۆ كتێبی "ده‌كرێت جیهانێكی دادپه‌روه‌رتر هه‌بێت" بۆ هه‌ریه‌ك له زمانه‌كانی ئینگلیزی، عه‌ره‌بی، ئه‌ڵمانی، فه‌ڕه‌نسی، رووسی و ئیسپانی ئه‌نجام ده‌درێت و سه‌رجه‌م داهاتی به‌ده‌ستهاتوو له فرۆشی كتێبه‌كه ده‌به‌خشرێته سه‌رۆكایه‌تی به‌رێوه‌بردنی كاره‌سات و دۆخه لهناكاوهكان له توركیا (ئافاد).