جيهان

بۆلیڤیا.. ژمارەی كوژراوانی خۆپیشاندانەكان گەیشتە ١٧ كەس

- ژمارەی ئەو كەسانەی بەهۆی رووبەڕووبوونەوە و پێكدادانی نێوان لایەنگرانی سەرۆكی دەستلەكاركێشاوەی بۆلیڤیا، ئێڤۆ مۆرالێس لەگەڵ پۆلیس و سوپادا كە لە ناوەڕاستی ئەو وڵاتە روویداوە كوژراون بەرزبووە و گەیشتە ١٧ كەس.

Lokman İlhan  | 17.11.2019 - نوێکردنەوە : 18.11.2019
بۆلیڤیا.. ژمارەی كوژراوانی خۆپیشاندانەكان گەیشتە ١٧ كەس

La Paz

بۆلیڤیا ــ AA

ژمارەی ئەو كەسانەی بەهۆی رووبەڕووبوونەوە و پێكدادانی نێوان لایەنگرانی سەرۆكی دەستلەكاركێشاوەی بۆلیڤیا، ئێڤۆ مۆرالێس لەگەڵ پۆلیس و سوپادا كە لە ناوەڕاستی ئەو وڵاتە روویداوە كوژراون بەرزبووە و گەیشتە ١٧ كەس.

ئاژانسی هەواڵیی ئەسۆشەیتتد لە سەرچاوە پزیشكییەكانی گواستووەتەوە كە لە دوو رۆژی رابردوودا بە هۆی رووبەڕووبوونەوە و پێكدادانی نێوان لایەنگرانی سەرۆكی دەستلەكاركێشاوەی بۆلیڤیا، ئێڤۆ مۆرالێس لەگەڵ پۆلیس و سوپادا كە لە ناوەڕاستی ئەو وڵاتە روویداوە، هەشت كەس كوژراون و دەیانی دیكەش بریندرابوون.

هاوكات بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی مەكسیك لە شاری كۆچابامبا ناوەڕاستی بۆلیڤیا، جوادا ئەلبێرتۆ لارا رایگەیاند كە زۆربەی ئەو كەسانە لە ناوچەی ساكابا بەگوللـەی هێزە ئەمنییەكان كوژراون و برینداربوون.

بەمەش ژمارەی ژمارەی ئەو كەسانەی بەهۆی رووبەڕووبوونەوە و پێكدادانی نێوان لایەنگرانی سەرۆكی دەستلەكاركێشاوەی بۆلیڤیا، ئێڤۆ مۆرالێس لەگەڵ پۆلیس و سوپادا كە لە ناوەڕاستی ئەو وڵاتە روویداوە كوژراون بەرزبووە و گەیشتە ١٧ كەس.

هاوكات تا دوێنێ‌ شەممە لە ژمارەیەك شاری بۆلیڤیا خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیی دەربڕین بەردەوام بوو، دوای ئەوەی جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی پیران، جانین ئەنیز خۆی وەك سەرۆكی كاتی ئەو وڵاتە دوای دەستلەكار كێشانەوەی ئێڤۆ مۆرالێس راگەیاندبوو.

لای خۆیەوە سەرۆكی دەستلەكاركێشاوەی بۆلیڤیا، ئێڤۆ مۆرالێس لە تویتێكدا ئیدانەی بەكارهێنانی توندوتیژی كرد لە لایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دژبە بە لایەنگرانی و رایگەیاند كە سەركردە كودتاچییەكان هاووڵاتییان سەركوت دەكەن كە داوای دیموكراتی دەكەن.


- قەیرانی بۆلیڤیا

دوای هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی لە بۆلیڤیا كە ٢٠ ی تشرینی یەكەم بەڕێوەچوو، ئۆپۆزسیۆن بانگەشەی ئەوەی كرد كە ''ساختەكاری'' كراوە، لەبەرئەوە هەر لایەنەو داوای لە لایەنگرانی خۆی كرد بڕژێنە سەر شەقامەكان.

دوای ئاشكراكردنی دەرەنجامی جێمشتومڕی هەڵبژاردنەكە، ئۆپۆزسیۆن چەند رۆژێكە داوای هەڵواشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەكە و دووبارەكردنەوەی دەكات، هەروەها دوای ئەوەی ئیڤۆ مۆرالێس رایگەیاند كە دووبارە هەڵبژاردن دەكرێتەوە ئۆپۆزسیۆن ئاماژەی بەوە كرد كە خۆپیشاندانەكان بەردەوام دەبن تا ئەو كاتەی مۆرالێس بەشداری هەڵبژاردنەكان ناكات.

سەرۆكی بۆلیڤیا‌، ئێڤۆ مۆرالێ لەسەر داوای سوپا كە دەستوەردانی‌ نەكرد لە خۆپیشاندانی ئۆپۆزسیۆن و رووداوەكانی توندوتیژی و گوشاری ئۆپۆزسیۆن كە شەقامی دەچوڵاند، دەستلەكاركێشانەوەی خۆی راگەیاند.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın