Muhammed Emin Canik
13 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 13 تشرینی دووەم 2019
بوێنس ئایریس - AA
دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی بۆلیڤیا، ئێڤۆ مۆرالێس به‌هۆی گوشاری سوپا و خۆپیشاندانه‌كانی ئۆپۆزسیۆنه‌وه ده‌ستیله‌كاركێشایه‌وه، سه‌رۆكی كاتیی ئه‌و وڵاته دیاریكرا كه له ماوه‌ی ٩٠ رۆژدا ئه‌و وڵاته به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ده‌بات.
له دانیشتنێكدا كه له ئه‌نجوومه‌نی یاسادانانی فره‌نه‌ته‌وه‌یی بۆلیڤیا (ALP)به‌ڕێوه‌چوو، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ده‌نگی زۆرینه‌ی به‌ده‌ستنه‌هێنا، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پیران باڵی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی یاسادانانی فره‌نه‌ته‌وه‌یی، جانین ئانیز پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ده‌وڵه‌تی وه‌رگرت.
له كاتێكدا له لا پاز-ی پایته‌خت خۆپیشاندانی پشتیوانانی مۆرالێس درێژه‌ی هه‌یه، ئه‌ندامانی پارتی بزوتنه‌وه‌ی سۆسیالیزم كه مۆرالێس رێبه‌رایه‌تی ده‌كات به‌شداری ئه‌و دانیشتنه‌یان نه‌كرد كه له ئه‌نجوومه‌نی یاسادانانی فره‌نه‌ته‌وه‌یی رێكخرا، به‌و هۆیه‌شه‌وه زۆرینه‌ی ده‌نگ به‌ده‌ستنه‌هات.
ئانیز ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌گه‌ر سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت، جێگره‌كه‌ی و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پیران ئاماده نه‌بن، ئه‌وا یاساكانی وڵات رێگه‌ی داوه خۆی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كاتیی ده‌وڵه‌ت بگرێته ئه‌ستۆ.
ئانیز باسی له‌وه كرد كه ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستی بێت ئه‌نجامی ده‌دات له پێناو به‌رقه‌راربوونی ئاشتیی له وڵات‌دا و، له كورتترین ماوه‌دا هه‌ڵبژاردنی گشتیی ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئانیز له ماوه‌ی ٩٠ رۆژدا وڵات به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته به‌رێت بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی نوێی وڵات.
ئه‌وه‌ی بووه مایه‌ی ئانیز له كاتی چوونی بۆ كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی ده‌وڵه‌ت ئینجیلێكی گه‌وره‌ی به‌ده‌سته‌وه بوو، ئه‌وانه‌ی ده‌وریشی هوتافی ''ئینجیل گه‌ڕایه‌وه بۆ كۆشكی سه‌ركایه‌تی ده‌وڵه‌ت''یان ده‌گوته‌وه.
- قه‌یرانی بۆلیڤیا
دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی له بۆلیڤیا كه ٢٠ ی تشرینی یه‌كه‌م به‌ڕێوه‌چوو، ئۆپۆزسیۆن بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه ''ساخته‌كاری'' كراوه، له‌به‌رئه‌وه هه‌ر لایه‌نه‌و داوای له لایه‌نگرانی خۆی كرد بڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان.
دوای ئاشكراكردنی ده‌ره‌نجامی جێمشتومڕی هه‌ڵبژاردنه‌كه، ئۆپۆزسیۆن چه‌ند رۆژێكه داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه و دووباره‌كردنه‌وه‌ی ده‌كات، هه‌روه‌ها دوای ئه‌وه‌ی ئیڤۆ مۆرالێس رایگه‌یاند كه دووباره هه‌ڵبژاردن ده‌كرێته‌وه ئۆپۆزسیۆن ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه خۆپیشاندانه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن تا ئه‌و كاته‌ی مۆرالێس به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان ناكات.
سه‌رۆكی بۆلیڤیا، ئێڤۆ مۆرالێس له‌سه‌ر داوای سوپا كه ده‌ستوه‌ردانی نه‌كرد له خۆپیشاندانی ئۆپۆزسیۆن و رووداوه‌كانی توندوتیژی و گوشاری ئۆپۆزسیۆن كه شه‌قامی دهچوڵاند، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی راگه‌یاند.
مۆرالێس داواكاری مه‌كسیك-ی بۆ پێدانی مافی په‌نابه‌ری په‌سه‌ند كرد كه له‌نێو ئه‌و وڵاتانه‌یه پرۆسه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی مۆرالێسی وه‌ك ''كوده‌تا'' له‌قه‌ڵه‌مدا و، چوو بۆ ئه‌و وڵاته.