كوژرانی ١٠ كه‌س له كه‌رتی غه‌ززه به‌هۆی هێرشه‌كانی ئیسرائیله‌وه
- له‌و هێرشه ئاسمانییانه‌ی سوپای ئیسرائیل له كاته‌كانی به‌یانیيه‌وه ده‌یكاته سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه‌ی گه‌مارۆدراو، ١٠ كه‌س كوژراون.
Quds
قودس - AA
له‌و هێرشه ئاسمانییانه‌ی سوپای ئیسرائیل له كاته‌كانی به‌یانیيه‌وه ده‌یكاته سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه‌ی گه‌مارۆدراو، ١٠ كه‌س كوژراون.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین له كه‌رتی غه‌ززه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه كه سوپای ئیسرائیل له كاته‌كانی به‌یانیيه‌وه تا ئێستا هێرشی ئاسمانیی ده‌كاته سه‌ر ناوچه جیاوازه‌كانی كه‌رتی غه‌ززه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و هێرشه‌دا برینداربوون گه‌یشتووه‌ته ٤٥ كه‌س.
- چی روویدا؟
پێشتر سوپای ئیسرائیل له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو كه هێرشی كردووه‌ته سه‌ر ماڵی به‌ها ئه‌بولعه‌تا، كه یه‌كێكه له فه‌رمانده دیاره‌كانی سریه‌ی قودسی باڵی سه‌ربازی جیهادی ئیسلامی له خۆرهه‌ڵاتی كه‌رتی غه‌ززه. له‌و هێرشه‌دا ئه‌بولعه‌تا و هاوسه‌ره‌كه‌ی ئه‌سما ئه‌بولعه‌تا كوژران.
دوای كوژرانی ئه‌بولعه‌تا له كه‌رتی غه‌ززه‌وه مووشه‌ك ئاڕاسته‌ی زۆر ناوچه‌ی ئیسرائیل كرا، به‌تایبه‌تی ته‌ل ئه‌بیب. به‌و هۆیه‌شه‌وه ده‌وامی خوێندن له ته‌لئه‌بیب و زۆر قوتابخانه‌ی باشووری ئیسرائیل كرایه پشوو.