Dildar Baykan
13 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 14 تشرینی دووەم 2019
واشنتۆن - AA
له چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌كارلادانی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ ئه‌مڕۆ دانیشتنی كراوه به‌رووی رای گشتیی‌دا ده‌ستپێده‌كات.
لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌كارلادانی تره‌مپ كه له مانگی ئه‌یلوولدا ده‌ستیپێكرد و تا ئه‌مڕۆ له پشت ده‌رگا داخراوه‌كانه‌وه به‌ڕێوه‌چووه، چووه قۆناغێكی نوێوه.
له چوارچێوه‌ی دانیشتنه كراوه‌كان به‌رووی رای گشتیی‌دا، ئه‌مڕۆ هه‌ریه‌ك له ویلیان تایلۆر، كه ساڵانی ٢٠٠٦-٢٠٠٩ باڵیۆزی ئه‌مریكا بووه له كیێڤ و به‌رپرسی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته، جۆرج كێنت ئیفاده ده‌ده‌ن.
هه‌روه‌ها ماریا یۆڤانۆڤیچ كه تا مانگی ئایار باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكای له كیێڤ بهڕێوهدهبردووه، رۆژی هه‌ینی له دانیشتنی كراوه به‌رووی رای گشتیی‌دا له‌باره‌ی بابه‌ته‌كه‌وه گوتار پێشكه‌ش ده‌كات.
- ناوی ئه‌وانه دیاریكرا كه هه‌فته‌ی داهاتوو ئیفاده ده‌ده‌ن
له لایه‌كی دیكه‌وه، دیموكراته‌كان كه لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن، ناوی ئه‌و كه‌سانه‌یان بڵاوكرده‌وه كه له كۆبوونه‌وه كراوه‌كانی هه‌فته‌ی داهاتوودا ئیفاده ده‌ده‌ن.
به پێی ئه‌وه رۆژی سێ شه‌ممه هه‌ریه‌ك له جێنیفه‌ر ویلیامس، كه یه‌كێكه كه یاریده‌ده‌رانی مایك پێنس و ئه‌لێكسانده‌ر ڤیندمان كه به‌رپرسێكی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مریكایه، له‌گه‌ڵ كورت ڤۆڵكه‌ر نوێنه‌ری تایبه‌تی پێشووی ئه‌مریكا له ئۆكرانیا و تیم مۆریسۆن، به‌رپرسی ئه‌نجوومانی ئاسایشی ئه‌مریكا ئیفاده ده‌ده‌ن و، رۆژی چوار شه‌ممه گۆردن سۆندلاند، باڵیۆزی پێشووی ئه‌مریكا له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و ده‌یڤد هالی، راوێژكاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئیفاده ده‌ده‌ن.
رۆژی پێنج شه‌ممه كه دوواین رۆژی دانیشتنی كراوه‌یه به‌رووی رای گشتیی‌دا له چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌كارلادان فیۆنا هیڵ، پسپۆڕی كاروباری رووسیا له كۆشكی سپی ئیفاده ده‌دات.
- لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌كارلادانی تره‌مپ
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد تره‌مپ له مانگی ته‌مموزدا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ سەرۆکی ئوکراینا، ڤلۆدیمێر زێلێنسكی ئه‌نجامدا، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه كرا كه تره‌مپ له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنیيه‌دا داوای له زێلێنسكی كردووه ئه‌گه‌ر لێكۆڵینه‌وه بكات له جۆ بایدن-ی ركابه‌ری و خانه‌واده‌كه‌ی، ئه‌وا ئه‌مریكا هاوكاری وڵاته‌كه‌ی ده‌كات، له به‌رامبه‌ردا دیموكراته‌كانی كۆنگرێس له‌سه‌ر ئه‌و بانگه‌شه‌یه ده‌ستیان كرد به لێكۆڵینه‌وه به‌مه‌به‌ستی له‌كارلادانی تره‌مپ.
له به‌رامبه‌ر تره‌مپ داكۆكی له‌وه‌كرد كه په‌یوه‌ندیيه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ زێلێنسكی به ته‌واوی گونجاوه له‌گه‌ڵ رێساكان. به‌ڵام ئه‌وه‌ی بووه مایه‌ی سه‌رنج تره‌مپ پێش په‌یوه‌ندیيه تهلهفۆنيیهكه هاوكاری دارایی و هاوكاری سه‌ربازیی به‌بڕی ٤٠٠ ملیۆن دۆلار بۆ ئه‌و وڵاته هه‌ڵپه‌ساردبوو.
كۆشكی سپی ئه‌مریكا، ده‌قی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه و باسی له‌وه كرد كه هیچ پهیوهنديیهك له‌نێوان هاوكاریه‌كان و په‌یوه‌ندیيه تهلهفۆنيیهكه بوونی نییه.
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا، هه‌فته‌ی رابردووتر له میانی ده‌نگدانێكدا رێساكانی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌كارلادانی دیاریكرد، بڕیاریشیدا له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی دانیشتنی كراوه به‌ڕووی رای گشتیی‌دا.