Betül Yürük
13 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 14 تشرینی دووەم 2019
نیویۆرك- AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند: ''چاومان له‌سه‌ر كه‌سی سێیه‌مه كه هاتووه‌ته شوێنی به‌غدادیی. ئه‌و سێیه‌م كه‌سه تووشی گرفتێكی گه‌وره بووه‌ته‌وه، چونكه ده‌زانین له كوێیه''.
دۆناڵد تره‌مپ له‌دوای ئه‌و گوتاره‌ی كه له یانه‌ی ئابووریی نیویۆرك پێشكه‌شی كرد، وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌ی دایه‌وه كه به‌ره‌وڕووی كرانه‌وه.
تره‌مپ جه‌ختی له‌وه كرده‌وه رێكخراوی تیرۆریستیی داعشیان له‌ناوبردووه و سه‌رده‌سته‌ی رێكخراوه‌كه، ئه‌بوبه‌كر به‌غدادیی و كه‌سی دووه‌م كه هاتووه‌ته شوێنی، كوشتووه و رایگه‌یاند: ''چاومان له‌سه‌ر سێیه‌م كه‌سه كه هاتووه‌ته شوێنی به‌غدادیی. ئه‌و سێیه‌م كه‌سه تووشی گرفتێكی گه‌وره بووه‌ته‌وه، چونكه ده‌زانین له كوێیه''.
- ''ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ چین نه‌توانین بگه‌ینه رێككه‌وتن ئه‌وا پێناسه‌كان زیاد ده‌كه‌ینه‌وه''
سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ چین سه‌باره‌ت به رێككه‌وتنی بازرگانیی دوا وگوتى: ''ئه‌گه‌ر بێت و نه‌توانین بگه‌ینه رێككه‌وتن، ئه‌وا پێناسه‌كان به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر به‌رز ده‌كه‌ینه‌وه''.
- ''خۆم وه‌ك ژینگه‌پارێز نابینم''
دۆناڵد تره‌مپ له‌باره‌ی بۆچوونی سه‌باره‌ت به گۆڕانی كه‌شوهه‌وا پرسیاری لێكرا و له وه‌ڵامدا جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه بابه‌تی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا بابه‌تێكی ئاڵۆزه و گوتى: ''ده‌تانه‌وێ باوه‌ڕبكه‌ن، ده‌تانه‌وێ باوه‌ڕمه‌كه‌ن، من له زۆر رووه‌وه خۆم وه‌ك ژینگه‌پارێز نابینم''.
تره‌مپ تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بایه‌خ به بابه‌تی كه‌شوهه‌وا ده‌دات و پێویستیی به هه‌وای پاك و ئاو هه‌یه و ره‌خنه‌ی له هه‌ریه‌ك له چین، هیندستان و رووسیا گرت كه هیچ كارێكیان له‌باره‌ی پاككردنه‌وه‌ی زبڵ و خاشاكی وڵاته‌كانیان نه‌كردووه.