سوپای ئیسرائیل: "لە سووریاوە مووشەک هەڵدراوە بۆ ئیسرائیل"
سوپای ئیسرائیل رایگەیاند کە لە سووریاوە چوار مووشەک ئاراستەی بەرزاییەکانی جۆلانی ژێر جڵەوی وڵاتەکەیان کراوە و لەلایەن سیستەمی بەرگری ئاسمانیی ئیسرائیلەوە تێکشکێنراون.
Quds
قودس - AA
سوپای ئیسرائیل رایگەیاند کە لە سووریاوە چوار مووشەک ئاراستەی بەرزاییەکانی جۆلانی ژێر جڵەوی وڵاتەکەیان کراوە و لەلایەن سیستەمی بەرگری ئاسمانیی ئیسرائیلەوە تێکشکێنراون.
سوپای ئیسرائیل لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە مووشەکەکان سەرلەبەیانی ئاراستە کراون و لە سووریاوە ئەنجام دراون.
تەواوی مووشەکەکان لەلایەن سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئیسرائیلەوە تێکشکێنراون.
لەلایەکی ترەوە ئاژانسی هەواڵی رژێمی ئەسەد ناسراو بە سانا، بڵاو کردەوە کە لەهەمان کاتدا لە نزیک فڕۆکەخانەی دیمەشقی پایتەخت دەنگی تەقینەوە بیستراوە.