Yusuf Özcan
03 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 03 تشرینی یەکەم 2020
پاریس - AA
به‌هۆی هه‌ڵكردنی باهۆزی ئالێكسهوه كه كاریگه‌ری زۆری كردووه‌ته سه‌ر باشووری رۆژهه‌ڵاتی فه‌ڕه‌نسا كه‌سێك گیانی له‌ده‌ست داوه و ١١ی دیكه‌یش بێسه‌روشوێنن، هه‌روه‌ها زیانێكی ماددی زۆریشی لێ كه‌وتووته‌وه.
میدیا فه‌ڕه‌نسا بڵاوی كرده‌وه به‌هۆی باهۆزی ئالێكسهوه كه له رۆژی پێنجشه‌ممه‌وه فه‌ڕه‌نسا به تایبه‌ت شاری نایس'ی له باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته گرتووه‌ته‌وه، بارانی به‌خوڕ باریووه و لافاو رووی داوه.
باهۆزه‌كه بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی خێرایی با له كاتژمێرێكدا بگاته ١٨٦ كیلۆمه‌تر. به‌هۆی به‌ركه‌وتنی لهخهدارێك به‌ر سه‌ری پایسكیلسوارێك له شاری برێست له‌ناوچه‌ی فینیستهره هاوسه‌نگی تێك چوو له پایسكیله‌كه كه‌وته خواره‌وه و گیانی له‌ده‌ست داوه.
فه‌رمانگه‌ی كه‌شناسیی باهۆزیش دۆخی له‌ناكاوی له ١١ ناوچه راگه‌یاندووه. به پێویستیش زاندراوه كه ئه‌گه‌ر خه‌ڵك ناچار نه‌بێت، له ماڵ نه‌چنه ده‌ره‌وه.
به‌هۆی ئه‌م باهۆزه‌وه به‌لایكه‌م ١١ كه‌س بێسه‌روشوێنن و ته‌زووی كاره‌بای زیاتر له ٦٠ ماڵ پچڕاوه.