Büşra Selvi Öğütcen,Zuhal Demirci
03 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 03 تشرینی یەکەم 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
ژماره‌ی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كه له شاری وهان سەربە ویلایه‌تی هوبی رۆژهەڵاتی چین سه‌ری هه‌ڵدا و دواتر هه‌موو جیهانی ته‌نیووه، ٣٤ ملیۆن و ٨٣٦ هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند.
ماڵپه‌ڕی Worldometer كه رۆژانه له‌باره‌ی پێشهاته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به كۆرۆنا له سه‌رتاسه‌ری جیهان زانیارییه‌كانی نوێ ده‌كاته‌وه، بڵاویکردەوە کە تا ئێستا، یه‌ك ملیۆن و ٣٣ هه‌زار و ٣٣٠ تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه و ژماره‌ی تووشبووانیش بۆ ٣٤ ملیۆن و ٨٣٦ هه‌زار و ٢٨ كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه.
تا ئێستا ٢٥ ملیۆن و ٨٩٧ هه‌زار و ٩٩٦ تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه و حه‌وت ملیۆن و ٩٠٤ هه‌زار و ٧٠٢ تووشبووش چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌رده‌گرن.
كۆرۆنا به‌توندترین شێوه كاریگه‌ری كردووه‌ته سه‌ر ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا کە تا ئێستا حه‌وت ملیۆن و ٥٤٩ هه‌زار و ٣٢٣ حاڵه‌تی تووشبوون به‌و په‌تایه لەو وڵاتە تۆمار كراوه و ٢١٣ هه‌زار و ٥٢٤ تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه.