Yusuf Özcan,Mohammed Baqi Hussein
05 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 06 کانوونی یەکەم 2018
پاریس - AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی فه‌ڕه‌نسا ئێدوارد فیلیپ رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر نه‌توانن چاره‌سه‌رێك بۆ توانای كڕینی سووته‌مه‌نی بدۆزنه‌وه به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخه‌كه‌ی بۆماوه‌ی شه‌ش مانگ هه‌ڵپه‌سێردراوه، هه‌ڵیده‌وه‌شێننه‌وه.
فیلیپ له په‌رله‌مانی فه‌ڕه‌نسا باسی له خۆپیشاندانی ئێله‌گ زه‌رده‌كاندا كرد كه به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی سووته‌مه‌نی و باشتركردنی هه‌لومه‌رجی ئابووری ئه‌نجامیانداوه.
ناوبراو رایگه‌یاند كه سیاسه‌ته دارایی و سیاسییه‌كانی ساڵی رابردوویان باش بووه و هه‌موو بڕیاره‌كانیان به‌ئاراسته‌ی باشتركردنی مووچه‌كاندا بووه.
فیلیپ وه‌بیریهێنایه‌وه كه له‌به‌رئه‌وه‌ی له توڕه‌یی گه‌لی فه‌ڕه‌نسا تێده‌گه‌ن، به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی سووته‌مه‌نییان بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ هه‌ڵپه‌ساردووه و ده‌یانه‌وێت باشترین چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌و بابه‌تانه بدۆزنه‌وه كه له‌نزیكه‌وه په‌یوه‌ندیی به ژیانی گه‌له‌وه هه‌یه.
سه‌رۆكوه‌زیرانی فه‌ڕه‌نسا دوێنێ رایگه‌یاند له‌پاڵ هه‌ڵپه‌ساردنی گرانكردنی سووته‌مه‌نیدا، زیادكردنی نرخی كاره‌با و غازیش بۆماوه‌ی شه‌ش مانگ هه‌ڵپه‌سێردراوه.