Behlül Çetinkaya
17 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 17 کانوونی یەکەم 2019
ئیسلام ئاباد - AA
په‌روێز موشه‌ڕه‌ف، كه له ساڵی 1994دا له پاكستان به كوده‌تا ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست و تا 2008 ئه‌و وڵاته‌ی به‌ڕێوه‌برد، له دۆسیه‌ی سووكایه‌تیكردن به نیشتمان بڕیاری له‌سێداره‌دانی بۆ ده‌ركرا.
ئه‌و دۆسیه‌یه‌ی به هۆی هه‌ڵپه‌ساردنی ده‌ستوور له ساڵی 2007دا و راگه‌یاندنی باری نائاسایی له‌سه‌ر موشه‌ڕه‌ف كراوه‌ته‌وه، له دادگای تایبه‌ت به‌ڕێوه‌چوو كه سه‌رۆكی دادگاكانی باڵا له كاراچی و لاهور له شاری ئیسلام ئاباد به‌شداربوون تیایدا.
له‌و دانیشتنه‌دا پارێزه‌ر عه‌لی زیا باجوا نوێنه‌رایه‌تی حكوومه‌تی كرد.
باجوا داوای كرد هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌و سه‌رده‌مه، وه‌زیری داد و سه‌رۆكی دادگای ده‌ستوور به سیفه‌تی گومان‌لێكراو هه‌مان رۆژ ئیفاده‌یان لێوه‌ربگیرێت و گوێیان لێبگیرێت.
باجوا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌و سه‌رده‌مه، شه‌وكه‌ت عه‌زیز موشه‌ڕه‌فی قایلكردووه بۆ راگه‌یاندنی باری نائاسایی.
ئه‌و بڕیاره‌ی كه پێشتر ده‌یانجار دواخرا، له دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا درا. شاندی دادگا كه له سێ كه‌س پێكهاتبوو، به‌رامبه‌ر ده‌نگێكی دژ بڕیاری له‌سێداره‌دانی موشه‌ڕه‌ف ده‌ركرد.
به هۆی هه‌ڵپه‌ساردنی ده‌ستوور له ساڵی 2007دا و راگه‌یاندنی باری نائاسایی، له لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌و كاته‌ی رابیته‌ی موسوڵمانی پاكستان نه‌واز، به تۆمه‌تی سووكایه‌تی كردن به نیشتمان سكاڵا له‌سه‌ر موشه‌ڕه‌ف تۆماركرا.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام ئه‌نجامی دۆسیه‌كه دواده‌خرا، موشه‌ڕه‌ف له ساڵی 2016دا پاكستانی جێهێشت و له ئیمارات نیشته‌جێ بوو. پاشان به بیانووی ورگرتنی چاره‌سه‌ر موشه‌ڕه‌ف نه‌گه‌ڕایه‌وه پاكستان.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی موشه‌ڕه‌ف به‌شداری له دانیشتنه‌كانی دادگادا نه‌ده‌كرد و ئیفاده‌ی نه‌ده‌دا، دانیشتنه‌كان به به‌رده‌وامی دواده‌خران.
دوواینجار دادگا ویستی له مانگی تشرینی دووه‌مدا بڕیار ده‌ربكات، به‌ڵام دادگای باڵای ئیسلام ئاباد به‌هۆكاری وه‌رنه‌گرتنی ئیفاده‌ی گومانلێكراوانهوه دژی وه‌ستایه‌وه. له‌به‌رئه‌وه دادگای تایبه‌ت به بڕیارێك كه پێنجی كانوونی یه‌كه‌م ده‌ریكرد بریاریدا ئه‌گه‌ر هه‌ردوو لا به‌رگریش ته‌واونه‌كه‌ن، له 17ی كانوونی یه‌كه‌مدا بریار له‌سه‌ر دۆسیه‌كه ده‌رده‌كات.