Safvan Allahverdi,1 23
17 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 17 کانوونی یەکەم 2019
واشنتۆن – AA
كۆنگرێسی ئه‌مریكا ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕی له‌سه‌ر ته‌رخانكردنی یه‌ك ملیار و ٣٧ ملیۆن دۆلار بۆ بونیاتنانی ئه‌و دیواره‌ی کە سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ ده‌یه‌وێت به هۆكاری ئه‌منی له سنووری مه‌كسیك دروستی بكات.
رۆژنامه‌ی The Hillی ئه‌مریكی بڵاویكرده‌وه دیموكراته‌كان كه زۆرینه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و كۆمارییه‌كان كه زۆرینه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پیران پێكده‌هێنن، له‌باره‌ی پاكێجی ئه‌منی سنوور گه‌یشتوون به رێككه‌وتن.
له هه‌واڵه‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌و گوژمه پاره‌یه، خراوه‌ته سه‌ر پڕۆژه‌یاسای بوودجه‌ی ساڵی دارایی ٢٠٢٠ حكوومه‌تی فیدرال ئه‌مریكا.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پیران داواكاری تره‌مپ-ی بۆ دابینكردنی بڕی پێنج ملیار دۆلار بۆ بونیاتنانی دیواره‌كه په‌سه‌ند كرد، كه‌چی له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ره‌تكرایه‌وه، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه‌ی حكوومه‌تی ئه‌مریكا دانه‌خرێته‌وه هه‌ردوو ئه‌نجوومه‌نه‌كه رێككه‌وتن بۆ ته‌رخانكردنی یه‌ك ملیار و ٣٧ ملیۆن دۆلار بۆ بونیاتنانی ئه‌و دیواره.