AA
17 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 18 کانوونی یەکەم 2019
جنێڤ - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "ئاشكرایه كه ناتوانرێت به هه‌وڵی چه‌ند وڵاتێكی وه‌ك ئێمه كه به‌شێوازێكی شایسته میوانداری ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ین، به‌ر به بابه‌تی په‌نابه‌ران بگیرێت".
له‌میانی به‌شداریكردنی له یه‌كه‌مین كۆڕبه‌ندی په‌نابه‌ری گه‌ردوونی، كه له نووسینگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له جنێڤ سازكرا، ئه‌ردۆغان گوتارێكی پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان كرد.
له گوتاره‌كه‌یدا ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه جگه له هه‌ندێك حاڵه‌ت نه‌بێت، هیچ رووداوێكی نه‌خوازراو وه‌ك جیاكاری، په‌راوێزخستن و دژایه‌تیكردنی په‌نابه‌ران رووینه‌داوه.
ئه‌ردۆغان جه‌ختی له‌سه‌ر شێوازی چاره‌سه‌ره‌كانی كێشه‌ی په‌نابه‌ران كرده‌وه و، رایگه‌یاند: "پێویسته كار به‌و شێوازانه بكرێت كه په‌نابه‌ران له خاكی خۆیاندا ده‌هێڵێته‌وه، ئه‌وانه‌شی له وڵاتهكهماندان دووباره ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ نیشتمانه‌كه‌یان".
گوتیشی: "له كاتێكدا ئه‌و وڵاتانه‌ی توانایان چه‌ند قاتی ئێمه‌یه كۆتا بۆ په‌نابه‌ران داده‌نێن، ئێمه به‌بێ جیاكاری ره‌گه‌ز، زمان و نه‌ژاد باوه‌شمان بۆ هه‌مووان كرده‌وه".
هه‌روه‌ها ئه‌ردۆغان باسی له چاره‌سه‌ری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی كێشه‌ی په‌نابه‌ران كرد و، رایگه‌یاند: "چاره‌سه‌ری یه‌كجاره‌كی ئه‌و كێشه‌یه‌ی ویژدانه‌كانی برینداركردووه (پرسی پەنابەران) ته‌نها پابه‌نده به‌و هه‌نگاوانه‌ی له سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ندرێن. ناتوانرێت تاكه چاره‌ی ئه‌و كێشه‌ی كۆچه‌ی کە سه‌رچاوه‌كه‌ی سووریایه، به راگرتنی په‌نابه‌ران له ناو سنووره‌كانی ئێمه‌دا ببینرێت".
سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان، باسی له گرنگیی گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌نابه‌ران كرد بۆ زێدی خۆیان له كه‌شێكی ئارام و سه‌قامگیردا و، رایگه‌یاند: "گه‌ڕانه‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای سه‌قامگیری درێژخایه‌ن و ئاساییبوونه‌وه له سووریا، لانی كه‌م هێنده‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر گرنگه".
گوتیشی: "سیاسەتکردن لەسەر تراجیدیای ئەو کەسانەی ھەموو شتێکیان جێھێشتووە و زەقکردنەوەی بڕیارە پێشوەختەکانی کۆمەڵ بەمەبەستی دەستکەوتی سیاسیی، شەرمەزارییە".
هاوكات سه‌باره‌ت به ئیداره‌كردنی شێوازی گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌نابه‌ران، ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "ده‌ڵێم وه‌رن با به‌یه‌كه‌وه نه‌وتی ئه‌و بیره نه‌وتانه ده‌ربهێنین. پاشان به جێبه‌جێكردنی ئه‌و پرۆژانه له‌و ناوچه‌ی تیرۆره‌دا ئه‌و كه‌سانه‌ی ئیستا په‌نابه‌رن له‌و خانوو، قوتابخانه، نه‌خۆشخانه و په‌ناگانه‌ی دروستیان ده‌كه‌ین جێگیر بكه‌ین، به‌ڵام ئه‌وه‌یان ناوێت".
راشیگه‌یاند: "تا ئێستا ٣٧١ ھەزار سووری بەخواستی خۆیان گەڕاونەتەوە ئەو ناوچانەی کە وڵاتەکەمان ئارامی تیادا بەرقەرار کردووە. ئەگەر ئەو پرۆژەیەی لە ئەنجوومەنی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان خستمانە بەر باس جێبەجێ بکرێت، ئەوا لەو باوەڕەدام لە یەکەم قۆناغدا ئەو ژمارەیە بگاتە یەک ملیۆن".